بوومەلەرزەکەی کرماشان بەگوڕی چەند و کاتژمێر چەند روویدا؟

بوومەلەرزەکەی کرماشان بەگوڕی چەند و کاتژمێر چەند روویدا؟

جار بینراوە: (181)

-

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلە ناوچەی کوزەرانی لە پارێزگای کرماشان هەژاند.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تەمووزی 2026، بە گوڕی 5.2 پلەی پیوەری ریختەر بوومەلەرزەیەک لە قووڵایی 13 کیلۆمەتری زەوی لە ناوچەی کوزەران لەپارێزگای کرماشان روویدا.

بکاتی رووداوەکە کاتژمێر 7:13ی بەیانی ئەمڕۆ بووە.

شوێنی بوومەلەرزەکە دەوروبەری شارەدێی کوزەران بووە لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها هیچ زیانیکی گیانی نەبووە و تەنیا سێ کەس بەهۆی ترس و شڵەژانەوە بەسووکی برینداربوون.

فەرمانداری کرماشان داوای لە هاووڵاتیان کرد ئارامی خۆیان بپارێزن و لە کاتی پاشلەرزەدا لە شوێنە سەلامەتەکان پەنا بگرن، لەهەمان کاتدا 35 تیمی فریاگوزاری و گرووپەکانی مانگی سوور نێردراونەتە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە.

بەپێی زانیارییەکان، تەواوی ژێرخانە خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو، کارەبا و گاز جێگیرن و هیچ پچڕانێک لە خزمەتگوزارییەکاندا نییە.

بابەتى تر

👤
Live: 154 Today: 475 📊 Click Here