بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە بەردەم مێژوودا!

بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە بەردەم مێژوودا!

جار بینراوە: (152)

هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوەی دانیشتوانی سلێمانی بۆ جیاکردنەوەی سلێمانی و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی لە هەرێمی کوردستان، هیچ نییە بێجگە لە هەوڵێکی ئەو حیزبە بۆ کۆکردنەوە و تاقیکردنەوەی دەنگی خەڵک.

یەکێتی باش دەزانێت زۆرینەی ڕەهای خەڵکی سلێمانی و ناوچەی ژێر دەسەڵاتەکەی، نەک پشتیوانی جیابوونەوە ناکەن، بەڵکو دژی دوو کانتۆن و دوو هەرێم و تەنانەت دوو ئیدارەیی ناو هەرێمەکەشن.

زۆرینەی خەڵکی هەرێم پشتیوانی هەرێمێکی یەکگرتوو دەکەن.

خۆ ئەگەر ئەم هەوڵە سەرکەوتوو بێت و لە درێژەی ململانێی شەست و چوارساڵەی جەلالی و مەلایی، هەرێمەکە بکرێت بە دوو کەرتەوە، ئەوا بەرپرسیارییەتی ئەم کەرتبوونە بە پلەی یەک دەکەوێتە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیەوە.

هەمانکات بەرپرسیاریی درووستبوونی ئەم قەیرانەی ئێستا، دەکەوێتە ئەستۆی مەسرور بارزانی و مەسعود بارزانی.

بنەماڵەی بارزانی نایانەوێت هیچ لایەنێکی سیاسی ، ببێتە شەریکی ڕاستەقینەی دەسەڵاتدارییەکەیان، ئەوان کاتێک شەریک قبوڵ دەکەن، خەڵک برای بچووک و گوێڕایەڵ و خۆشیان برا گەورە بن.

ئەم فەلسەفە خێڵەکییە، لەم سەردەمەدا، ناتوانێت تا سەر بەردەوام بێت.