“بارسته‌ هه‌وایه‌كی فێنك ناوچه‌كانمان ده‌گرێته‌وه‌”

“بارسته‌ هه‌وایه‌كی فێنك ناوچه‌كانمان ده‌گرێته‌وه‌”

جار بینراوە: (234)


شارهزایهكی كهشناسی كورد رایگهیاند كه بارسته ههوایهكی فێنك ناوچهكانمان دهگرێتهوه و پلهكانی گهرما 2 بۆ 3 پله نزمدهبنهوه.

ئاراس جهبار شارهزای كهشناسی كورد له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “له ئهنجامی هاتنی بارسته ههوایهك لهدهریای ناوهڕاستهوه كه له سبهی ههینیهوه 2026/7/24 كاریگهری سهرهتایی دهستپێدهكات پلهكانی گهرما لهسهرجهم ناوچهكانمان 2 تا 3 پله نزمدهبنهوه.

ئهو شارهزا كورده دهڵێت: “پاشان له سهرهتای ههفتهی داهاتوو رۆژانی 25 و 26ی مانگ كاریگهری زیاتر دهبێت و پلهكانی گهرما بهرێژهی زیاتر نزمبوونهوه بهخۆیهوه ئهبینێت”.

ئهوهشی خستهڕوو كه “لهگهڵ ئهوهشدا شهپۆلێكی بارانبارین و تهرزه و ههوره بروسكه وڵاتی توركیا دهگرێتهوه و ئهگهری دروستبوونی لافاو لهههندێ شوێندا دهبێت.

ئاراس جهبار راشیگهیاندووه كه “له 28ی مانگیشهوه پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه و شهپۆلێكی گهرما لهسهر ناوچهكانمان دهستپێدهكات كه لهدواین گۆڕانكاریهكانیشدا كاریگهری ئهو شهپۆلهش لاوازتر بووه بهراورد به گۆڕانكاریهكانی پێشتر و لهنزیكتردا زانیاری زیاترمان دهبێت”.

بابەتى تر

👤
Live: 96 Today: 1,509 📊 Click Here