ئایا لەسێدارەدان “ کۆتایی هێنان بە ژیان “

ئایا لەسێدارەدان “ کۆتایی هێنان بە ژیان “

جار بینراوە: (1.3K)

ئایا لەسێدارەدان “ کۆتایی هێنان بە ژیان “

قورسترین سزایە لە یاسای عێراقی دا ؟ یان سزایەکی ئازاربەخشتر لەوەش هەیە ؟

سزادان لە یاسادا ماناو واتای لەوە جیاوازە کە بەشێک لەخەڵک لێی تێگەیشتون ، لەبەر ئەوەی بەشێک لە مانای سزادان بەپێی یاساکانی سەردەم گۆڕاوە بۆ چاکردن و چاکسازکردنەوەی کەسی تاوانکار نەک تۆڵەلێکردنەوە و ئازاردان و مامەڵەکردنێکی ئازاربەخشانە لەگەڵیدا ، کە وەک لە ڕابردودا هەبوە وەک ئوشکەنجەدان تا مردن یان کارپێکردنی قورس یان لێکردنەوەی بەشێک لە پێست و جەستە .

لەو چوارچێوەیەشدا بەپێی ماددە “ 25 “ لە یاسای سزادان سزای لە سێدارەدان هاتوە و لە یاسای سزادانی عێراقی دا ئەم سزایە تەنها بۆ تاوانە گەورەکانی وەکو کوشتن وەکو زیاندان لەبەرژەوەندی باڵای وڵات و هەندێک تاوانی دیکە داندراوە ، ئەگەر نا بۆ ئەو تاوانانەی کە ڕاددەی مەترسییان لەوانە کەمترە سزای تر وەک بەندکردنی هەتاهەتایی “ بیست ساڵ بەندکردن “ یان بەندکردنی کاتی پێنج ساڵ بۆ پانزە ساڵ یان حبس کردن کە لە بیست و چوار کاتژمێر دەست پێدەکات تا سێ ساڵ یان پێنچ ساڵ .

بۆیە بەڵێ وەک باسمان کرد لە یاسای عێراقی دا سزای لەسێدارەدان هەیە و باڵاترین سزایە کە خودی سزاکە بریتیە لە هەڵواسینی کەسی حوکمدراو و خنکاندن تا مردن “ شنقا حتی الموت “ کە ئەم سزایەش لە عێراق جێبەجێ دەکرێت و لە هەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی لەبەر ماناکانی مافی مرۆڤ ڕاگیراوە “ تەنها لەچەند حاڵەتێکی کەم دا جێبەجێکراوە “ لەوانە کەسێک کەدەستدرێژی کردبوە سەر منداڵێکی شەش ساڵان و دواتر کوشتبوی لە شاری دهۆک وە دواتر لە لایەن سەرۆکی هەرێم سزاکەی پەسەندکراو لەسەریشی جێبەجێ کرا .

وە بۆ تاوانکارانی سەردەمی ڕژێمی بەعسیش لەڕابردوودا ئەم سزایە جێبەجێکراوە و بەردەوامیشی هەیە لە چوارچێوەی ئەوانەشدا “ عەجاج “ کە ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدان درا و لەسەریشی جێبەجێ دەکرێت .

پارێزەر

شاڵاو ابوبکر علی

14/5/2026

👤
Live: 72 Today: 2,218 📊 Click Here