ئامانجی جەنگ..!

ئامانجی جەنگ..!

جار بینراوە: (42)

سێ جەنگ، لە سێ کاتی جیاواز،
لەسێ ناوچەی جیاواز، لەلایەن سوپای ئەمریکاوە ئەنجامدران..

یەکەمین؛ جەنگ لەدژی
ژاپۆن، لەساڵەکانی جەنگی دووهەمینی بوو، بەدوو بۆمبی ئەتۆمی ژاپۆنییەکان
هاتنە چۆک و ڕادەست بوون.

دەسەڵاتی ئیمپراتۆری
ژاپۆن سنووردارکرا،

ئەمریکا بووە هێزێکی سەربازی
و ئابووری و سیاسیی گرنگ بەدرێژایی نیوەی دووهەمی سەدەی بیست و یەک،

سیستمی نوێی بۆ جیهان
پێکهێنا بەسپۆنسەری خۆی و هاوپەیمانەکانی، وەک دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی
ئاساییشی نێودەوڵەتیی،

ژاپۆنی لە دوژمنەوە
کردە هاوپەیمانێکی گرنگی ئابووری وسیاسی،

گەورەترین مەترسی دەریایی
بۆسەر ئامانجە ستراتیژییەکانی تێکشکاند ، کەکەشتیگەلە سەربازییەکەی ژاپۆن بوو ،

ڕاستە ئەمریکا تێچوویەکی
دارایی و سەربازیی گەورەی کەوتە ئەستۆ، بەڵام، بەردەستی پێویستی بەدەستهێنا، بۆ گەشەپێدانی
پیشەسازی و گەشەکردنی ئابوورییەکەی بەقەبارەیەکی زەبەلاح لەسەر ئاستی جیهان،

لەبەرامبەریشدا، زیاتر
لە سەد هەزار سەربازی لەدەستدا و چەند سەد هەزارێکی تریش بریندارو پەککەوتە بوون.

دووهەمین؛

جەنگ لەدژی ڤێتنام،

ئەم جەنگە بۆ بەرگرتن
بوو بە یەکگرتنەوەی ڤێتنام لەسایەی حوکمی شیوعییەکان دا لە ڤێتنامی باکووری سەربەسۆڤییات
و چین وە ڤێتنامی باشووری پشتگیریکراو لەلایەن ئەمریکاو هاولەیمانەکانی ، وەک بەشێک
لەململانێ لەگەڵ سۆڤییاتی قۆناغی جەنگی سارد.

کۆتا جار لە 1973 دەستی
بە کشانەوە کرد و لە 1975 دا ڤێتنامی یەکان سەرکەوتن،

سوپای ئەمریکا پەنجاو
هەشت هەزار سەربازی لەدەستدا و چەند بەرامبەریش بریندارو پەککەوتەی هەبوو،

تێچووی سەدو شەست و هەشت
ملیار دۆلار لەسەر ئابوورییەکەی کەوت، کەلەو سەردەمەدا زۆز زۆر بوو،

ئەو شکستە، لەسەر ئاستی
جیهان و ناوخۆو دەنگی ناڕازیی گەلی ئەمریکا، رەنگدانەوەیەکی قورسی هەبوو..

سێهەمین؛

جەنگی یەکەم و دووهەمی
کەنداو لەگەڵ جەنگ لەدژی ئێران وەک پاکێجێک..

رزگارکردنی کوەیت لەدەستی
عیراق لە 1991 ، دواتر پەلاماردانی عیراق،

سەرباری ئەوەی دوو جەنگی
کورتخایەن بوون، هەردوو ئامانج رزگارکردنی
کوەیت و رووخاندنی سیستمی حوکمی بەعسییەکان بوون، وە هەردووکیان بەدیهاتن، ئەمریکا دواجاریش و لە 2026 دا بڕیاری کشانەوەی
لەعیراق جێجەجێکرد، بەڵام نزیکەی یەک ترلیۆن دۆلار تێچووی ئەمجەنگە بوو، لەگەڵ لەدەستدانی
٤٤٨٧ سەربازو نزیکەی سی و دووهەزار برینداریش.

پێم وایە؛

ئامانج لەو دوو جەنگە،
پارێزگاریکردن بوون لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەنەوت و ووزە لەکەنداو،

لەناوبردنی سوپایەک
بوولە یەک ملیۆن و نیو سەرباز ، کە سەرکەوتووی جەنگی هەشت ساڵەو پڕ ئەزموون بوو دژ
بەئێران، بۆ ئەوەی لەقۆناغی دواتردا، ئەودەوڵەتە نەبێتە لەمپەر لەبەردەم ئەمریکاو
هاوپەیمانە ئیسرائیلییەکەی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست ، لەملانێکانیدا بەرامبەر بە ڕووسیاو
چین و ئێران.

هەر بۆیە قۆناغی کۆتایی
پاکێجی ئەم جەنگەش کە دژ بەئێرانە؛

بەدەر نابێت لە ئامانجی
پاکێجەکە وەک باسمکرد، کە ئاییندەی ووزەو نەوتی کەنداوە، لە ستراتیژی ئەمریکادا ئەبێت بەردەوامیی هەبێ،
بەنرخێکی نزم کەلە پەنجا دۆلار تێپەڕ نەکات بۆ هەر بەرمیلێک، بەشێکیش لەو
داهاتە نەوتییانە ئەبێت بەقازانجی ئابووری ئەمریکا بێت، لەبەرامبەریشدا، ڕووسیاو چین
سوودمەند نەبن لەو کردەیە.

ئەتوانین بڵێین، ئەختەبووتە
ئێرانییە شیعییەکەش، بەهەمان شێوەی سەردەمی بەعس لەمپەرە، ئەم وڵاتە نابێت
مەترسیی بێت لەسەر پلان و سیستمێکی نوێ بۆ ئایندەی جیهان بەتێڕوانینێکی ئەمریکییانە،

هەمان کات دژیش نەبێت بەدۆستە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لەخۆرهەڵاتی
ناوەڕاست و ش.

دیارە ململانێکانی ئەمریکا،
لەبەرامبەر ڕووسیاو چین و دۆستەکانیان وا ئەخوازێت.

هێزی سێهەمیش کەئەوروپایە، لاوازکردنی پێگەی ئابووری و سەربازیی ئەوروپا لەم
قۆناغەدا، لەلایەن چین و رووسەکانەوە، زیان بە ئەمریکاو بەڵانسی ململانێکانی ئەگەیەنێت..

لەوەها هاوکێشەیەدا ،
مانەوەی ئێران بەم کوالیتییە سیاسیی و سەربازیی و مەزهەبییەوە زۆر زەحمەتە،

چونکە جەنگەکان
ئامانجن، جەنگی ئەمجارەش لەگەڵ ئێران وا ئەخوازێت.

ئێرانیەکانیش بۆخۆیان
وەک سیاسەت وپەلهاویشتن و جەنگی وەکیلەکانیان، بوونەتە بەشێک لەو هێزی ڕووخاندنە خۆیان..

04/10/2026

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان

بابەتى تر


👤
Live: 126 Today: 1,888 📊 Click Here