ئاراس حه‌سۆ میرخان: رێخۆشكه‌ر ده‌بین بۆ دروستكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی

ئاراس حه‌سۆ میرخان: رێخۆشكه‌ر ده‌بین بۆ دروستكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی

جار بینراوە: (497)


ئهندامێكی كۆمیتهی ناوهندی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند كه له رۆژانی داهاتوودا پارتی كار لهسهر جێبهجێكردنی دهستپێشخهرییهكهی مهسعود بارزانی دهكات، دهشڵێت: “رێخۆشكهر دهبین بۆ دروستكردنی ئاشتهوایی نیشتمانی”. 

ماڵپهڕی فهڕمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری د.ئاراس حهسۆ میرخان، ئهندامی كۆمیتهی ناوهندی پارتی بڵاویكردهوه كه:
*پارتی پابهنده به ههر رێنمایی و فهرمانێك لهلایهن بارزانی بدرێت.

*دوای كۆتاییهاتنی پشووی جهژن ههرچی پێویستبێت پارتی دهیكات بۆ جێبهجێكردنی دهستپێشخهرییكهی بارزانی.

*لهدوای جهژن دهست به دانوستان دهكهین لهگهڵ لایهنه سیاسییهكان بۆ ئهوهی كۆتایی بهو قهیرانه سیاسییه بێنین كه ماوهیهكی زۆره ههرێمی كوردستانی گرتووهتهوه، تا بگهین به چارهسهر. 

*ههوڵهكانمان دهست پێدهكهین ههم لهلایهن پارتیمانهوه ههمیش لهلایهن ئهو لایهنانهی نێوهندگیریان دهكرد.

*لهگهڵ دهستپێكردنی ههوڵهكانمان چاوهڕێی وهڵامی لایهنهكانی دیكه دهكهین.

*پارتی زهمینهسازی دهكات و رێگه خۆشكهر دهبێت بۆ دروستكردنی ئاشتهوایی نیشتمانی، رۆژانی داهاتوو پێشهاتی نوێ دهبن. 

*پارتی له ئێستا و رابردووش زۆر سازشی له مافی خۆی كردووه لهپێناو بهرژهوهندی گشتی و گهیشتن به رێككهوتن.

*ههموو كات پارتی زیاتر له مافی خۆی به لایهنهكانی دیكه داوه بهمهبهستی چارهكردنی كێشهكان، وهك پارتی بهردهوامیش دهبین بۆ ئهوهی بگهینه چارهسهر.

بابەتى تر

👤
Live: 39 Today: 226 📊 Click Here