کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا کارەکانی لەهەولێر دەستپێدەکاتەوە

کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا کارەکانی لەهەولێر دەستپێدەکاتەوە

جار بینراوە: (16)

-

باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا،
ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکە لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی
گشتیی لە هەولێر، ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانیان و گەڕانەوە بۆ دۆخی
ئاسایی کارەکانیان دەکەن.

باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا،
کە دەستکەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە بە بەردەوامی پرسیاریان
ئاڕاستە دەکرێت سەبارەت بە دۆخی ئێستای بەشی کاروباری کونسوڵی و ڤیزا، ڕوونیشیکردەوە
کە لە ئێستادا ناتوانرێت وادەیەکی ورد بۆ کردنەوەی ئەو بەشە دیاری بکرێت
.

هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو
کە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانە لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر، ئامادەکاریی
بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانیان دەکەن، جەختیشی کردەوە کە دواین گۆڕانکارییەکان لە ڕێگەی
پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا و ماڵپەڕی فەرمی باڵیۆزخانەکەوە ڕادەگەیەنرێن
.

لە پاش دەستپێکی شەڕی
ئەمریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و درۆن و موشەکبارانکردنی هەرێم و بەغدا، بەشێکی
زۆر لە وڵاتان کاری کۆنسوڵخانە و باڵیۆزخانەکانیان لە عێراق و هەرێم هەڵپەسارد.

بابەتى تر

👤
Live: 89 Today: 1,379 📊 Click Here