ڕووڕەش بوون

ڕووڕەش بوون

جار بینراوە: (31)

دەگێڕنەوە، لە سەردەمێکی زوودا پاشایەکی ستەمکار تووشی نەخۆشییەک دەبێت و بە هۆیەوە ڕووی هەڵدەکزۆرێ و رەش هەلدەگەڕئ ، بۆیە لەناو گەلەکەیدا دەنگۆی ئەوە بڵاو دەبێتەوە کە رووی پاشا ڕەش بووە!

هەواڵەکە دەگاتەوە پاشا و ئەویش بانگی هەموو وەزیر، سەرکردە و ڕاوێژکارەکانی دەکات و پێیان دەڵێ: «هەواڵێکی وا بڵاو بووەتەوە، ئەگەر پێشی پێ نەگیرێ ئەوا ناوم دەبێتە پاشای ڕووڕەش. ئێستا دەمەوێت ڕاوێژتان پێ بکەم داخوا چ بکەین باشە؟»

یەکەمین کەس کە داوای قسەکردن دەکات دەڵێ: «خاوەن شکۆ، هەر کەس ئەو ناوە لە ئێوە بنێت، خۆی ڕووڕەشی دونیا و قیامەتە.»

پاشا دەڵێ: «کار لە کار ترازاوه، بیر لە چارەسەر بکەنەوە.»

هەموویان دەکەونە ناو بیرکردنەوەیەکی قووڵ و هەر کەسە و بیرۆکەیەکی بۆ دێت. دوای گفتوگۆیەکی زۆر، وەزیری یەکەم پێشنیاز دەکات:

– خاوەن شکۆ، پێشنیاز دەکەم هەر ئەمشەو هەموو ئەمانەی لێرەین بچین بە (تەنیی سێڵێ) ڕووی خۆمان ڕەش کەین و سبەیش بەناو شاردا بگەڕێین تا سەرنج لەسەر بەڕێزتان لابەرین و خەڵکیش وا بزانن کە ئەم ڕووڕەشییە نیشانەی پلە و پۆستی باڵایە، نەك شەرمەزاری .

هەرچی وەزیری ، پێشنیاز دەکات کە ئەو خەڵاتە گەورەیە تەواوی بەرپرسە باڵاکانی وڵات بگرێتەوە. ئەوانی تریش قسەی خۆیان دەکەن. پاشا ئاهێکی دێتەوە بەر و کەمێک دڵی خۆش دەبێ و دەڵێ: «پێشنیازەکانی وەزیری یەکەم و وەزیری دەربار پەسەند دەکەم. ئەگەر ئەو پڕۆژەیە سەری گرت، فەرمانێک دەردەکەم کە هیچ تاکێکی ئەم وڵاتە لەو پلەوپایەیە بێبەش نەکرێت !»

قاوەگێڕ ڕوخسەت دەخوازێ و دەڵێ: «خاوەن شکۆ، ئەو کات گەلە دراوسێکانمان پێمان دەڵێن گەلی ڕووڕەش!»

پاشا بەم قسەیە زۆر پەست دەبێ و دەڵێ: «ئێمە نەتەوەیەکی جیاوازین و کاتێک ئەوان نەتوانن بگەنە ئاستی ئەژنۆی ئێمە، بێگومان ناو و ناتۆرەمان بۆ دەدۆزنەوە!»

ڕۆژی دواتر هەموویان بە ڕووڕەشی بەناو شاردا دەسووڕێنەوە و ئێوارەش هەموویان دەعوەتی پاشا دەبن، بەڵام پێش چوونە سەر خوانی رازاوە،

پاشا قاوەچیەکە جیا دەکاتەوە و بە تەنیا لێی دەپرسێ: کاتێك بەرپرسەباڵان بەو شێوەیە بە ناوی شاردا دەگەڕان و دەسوڕانەوە خەڵکی چیان دەگوت؟

– خاوەن شکۆ دەیانگوت لەبەر ئەوەی باش خزمەتی خەڵکیان نەکردوە پاشا ڕووی رەشکردون و ناچاری کردون بە ڕووڕەشی بە ناو شاردا بسوڕێنەوە .

لەو کاتەدا

پاشا وا لە قاقای پێکەنین دەدا هەموو میوانەکان بە سەرسوڕماوی و زەردەخەنەوە ئاوڕی لێ دەدەنەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 88 Today: 1,810 📊 Click Here