پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە فێڵ پارەی مووچەی خانەنشینێكی بردبوو

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە فێڵ پارەی مووچەی خانەنشینێكی بردبوو

جار بینراوە: (7)

ـ

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە لەبەردەم ئامێری پارە ڕاکێشاندا (ATM) فێڵی لە هاوڵاتییەکی خانەنشین کردبوو و پارەی مووچەکەی لێ سەندبوو.

ئەمڕۆ شەممە 25ـی تەمووزی 2026، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە کەسێک لە کاتی وەرگرتنی مووچەکەیدا لەبەردەم یەکێک لە ئامێرەکانی (ATM) بە فێڵ بڕێک پارەی لێ سەندووە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێکرد.

ئاماژە بەوەش کراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار توانییان تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.

پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی تۆمەتبارەکەی ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە، تۆمەتبار (ک، ظ، م) لەدایکبووی ساڵی 1973ـیە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتى تر

👤
Live: 139 Today: 1,065 📊 Click Here