*ئه‌مه له كاتێكدایه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی (هه‌ڵساوه به به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوی ده‌رچوانی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانی ئێرانی و لوبنان و سوری… هتد).
*ئه‌مه زوڵم و سته‌می وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه به‌رامبه‌ر حه‌ق و مافه ڕه‌واكانی ئێمه و جیاكردنه‌وه و وه‌ده‌رنانی ئێمه‌یه له پڕۆسه‌ی دامه‌زراندنه‌كه.
*ده‌رچوانی پزیشكانی گشتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ناتوانن هیچ پله‌به‌ندییه‌كی پزیشكی ببڕن و له هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكومی و تایبه‌تدا كاربكه‌ن، به‌مه‌ش كۆتاییی به ژیانی پزیشكی ئێمه هاتووه.
*له پاش 18 ساڵ خوێندن و شه‌ونخونی و هه‌وڵدان و زیاتر له شه‌ش ساڵ له وڵاتی غه‌ریبیدا بێگوێدانه هیچ یاسا‌و و رێسا و ویژدانێك ئه‌م زوڵمه به‌رامبه‌ر ئێمه كراوه.
*داوا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زیری ته‌ندروستی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، لیستی ناوه‌كانمان هاوپێچ بكرێت بۆ بڕیاری دامه‌زراندنی پزیشكانی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ساڵی 2024.
*له دوای به‌رواری 2025/10/5 ده‌ست ده‌كه‌ین به خۆپیشاندان و مانگرتن له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بۆ داواكردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه ره‌واكانی خۆمان.
Post Comment