پارتی: یەکێتی سێ هەڵەی ستراتیژی بەرامبەر یەکڕیزیی ماڵی کورد کردووە

پارتی: یەکێتی سێ هەڵەی ستراتیژی بەرامبەر یەکڕیزیی ماڵی کورد کردووە

جار بینراوە: (12)

-

ئەندامێکی سەرکردایەتی
پارتی دیموکراتی کوردستان رەخنە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەگرێت و دەڵێت،
” یەکێتی سێ “هەڵەی ستراتیژی” بەرامبەر یەکڕیزیی ماڵی کورد کردووە”.

دکتۆر ڕێبوار بابکەیی،
ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایدەگەیەنێت؛
“یەکێتی بەهۆی سووربوونی لەسەر وەرگرتنی پۆست، سێ هەڵەی ستراتیژی بەرامبەر یەکڕیزیی
ماڵی کورد کردووە و پارتیش هاوپەیمانێتی یەکێتی و نەوەی نوێ ڕەتدەکاتەوە”
.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش
دەکات کە شەرعییەتی دیموکراسی و کێشی سیاسی هەر لایەنێک لەسەر بنەمای ئەنجامی هەڵبژاردن
و قەبارەی کورسییەکان لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دیاری دەکرێت، نەک لەسەر بنەمای ئەو
هاوپەیمانێتییانەی کە دوای هەڵبژاردن وەک فشارێکی سیاسی و بە “زەبر و هەڕەشە”
پێکدەهێنرێن.

ئەندامەکەی
سەرکردایەتی پارتی ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستی
یەکێتی دەگرێت و دەڵێت، “پارتی داوای برایەتی و یەکڕیزیی کرد، بەڵام یەکێتی مەرجی
ئەوە بوو کاندیدەکەی تەنها بە فلتەری ئەواندا تێپەڕێت،” هۆشداریشی دا کە ئەگەر
لایەنەکان نەگەنە ڕێککەوتن، بژاردەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەبەردەستدایە
.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا،
بابکەیی جەختی لەوە کردەوە کە پارتی ئامادەبووە سازش لەسەر ئیستحقاقی خۆی بکات لە
پێناو بەرژەوەندیی گشتی، بەڵام پەنابردنی یەکێتی بۆ لای هێزە عێراقییەکان و چوارچێوەی
هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار، درزێکی گەورەی لە نێوان هەردوو لایەندا
دروست کردووە. وتیشی: “ئەو لایەنانەی کە دژی هەرێمی کوردستان بوون و درۆنیان
بۆ دەهێناین، یەکێتی بە مەرجی پەکخستنی حکومەتی هەرێم هاوپەیمانی لەگەڵ کردن
.”

سەبارەت بە هەڵە ستراتیژییەکانی
یەکێتی، ئەو بەرپرسەی پارتی سێ خاڵی وەک “هەڵەی مێژوویی” دەستنیشان کرد
کە بریتین لە؛ هەماهەنگی لەگەڵ ئەو هێزە شیعانەی دژایەتی قەوارەی هەرێمیان کردووە،
تێکەڵکردنی دۆسیەی مافە دەستوورییەکانی کورد لە بەغدا لەگەڵ ململانێ حزبییەکانی
ناوخۆی هەرێم کە زیانی بە پێگەی کورد گەیاندووە، هەروەها قبوڵکردنی مەرجی سەپێنراو
لەپێناو پۆستی سەرۆک کۆمار کە دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێم لاواز دەکات. بە وتەی ئەو،
هەر لەبەر ئەم هۆکارانەش بووە کە پارتی دان بە شەرعیەتی ئەو پڕۆسەیەدا نەنێت و پیرۆزبایی
لە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو نەکات.

بابەتى تر

👤
Live: 89 Today: 1,379 📊 Click Here