پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەسەر کەرکوک دەدات

پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەسەر کەرکوک دەدات

جار بینراوە: (12)

-

بڕیارە سبەی چوارشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجام بدات و تێیدا هەڵوێستی کۆتایی خۆی لەسەر بەشداریکردن لە ئیدارەی نوێی کەرکوک و ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگا ڕابگەیەنێت.

بڕیارە سبەی چوارشەممە 22ی تەممووزی 2026، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکوک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی هەردوو نوێنەرەکەی حزبەکە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆببێتەوە.

تەوەرەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر چۆنیەتی تێکەڵبوونەوە بە پڕۆسەی سیاسی شارەکە و بڕیاردان لەسەر ئەوەی ئایا پارتی بەشداری کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگا دەکات یاخود نا.

چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکەی سبەی، پارتی کۆتایی بەو بێدەنگییە بهێنێت و شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ ئیدارە نوێیەکەی کەرکوک بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکات.

بابەتى تر

👤
Live: 124 Today: 1,297 📊 Click Here