هه‌رێم كه‌مال ئاغا: كورد كه‌مترین پشكی له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی به‌غدا هه‌یه‌

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: كورد كه‌مترین پشكی له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی به‌غدا هه‌یه‌

جار بینراوە: (46)


سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی عێراق رایگهیاند كه ههرێمی كوردستان هاوكاریی حكومهتی عێراقی كردووه له دۆزینهوهی سهرهداوی گهندهڵییهكاندا، دهشڵێت: “كورد كهمترین پشكی له گهندهڵییهكانی بهغدا ههیه”.

ههرێم كهمال ئاغا، سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له پهرلهمانی عێراق، بۆ رووداو، رایگهیاند كه: 

*ههرێمی كوردستان هاوكاریی حكومهتی عێراقی كردووه له دۆزینهوهی سهرهداوی گهندهڵییهكاندا.

*كورد كهمترین پشكی گهندهڵی له بهغدا بهردهكهوێت. 

*گهندهڵیی گهوره و چهند ملیۆن دۆلاری به پهرلهمانتار و بهرپرسی كورد له بهغدا ناكرێت، چونكه جومگه سهرهكییهكانی دارایی و جێبهجێكردن لای پێكهاتهكانی دیكهن. 

*گهندهڵی له عێراقدا پرسێكی كهڵهكهبووی چهندین ساڵهیه و بووهته كولتوور.

*تهنیا وهزارهتی نهوت نییه، بهڵكو گهندهڵی ههموو وهزارهتهكانی گرتووهتهوه، له ناوهندهوه تاوهكو دهروازه سنوورییهكان.

*بهشێك له پهرلهمانتاره عهرهبهكان خۆیان بازرگان و وهبهرهێنن، ئهوهش وای كردووه پاراستنی بهرژهوهندییه تایبهتهكان تێكهڵی كاری یاسادانان بێت.

بابەتى تر

👤
Live: 88 Today: 1,606 📊 Click Here