یه‌كێتی زانایان: كرداری موسڵمان له‌سه‌ر ئیسلام حیساب نییه‌

یه‌كێتی زانایان: كرداری موسڵمان له‌سه‌ر ئیسلام حیساب نییه‌

جار بینراوە: (42)


یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داواكاره وهزارهتی ئهوقاف و ئهوقافی سلێمانی ریكاری پێویست بهرامبهر د.عهبدولـلهتیف سهلهفی بگرنهبهر، داواكاریشه هاوڵاتیان و دهزگاكانی راگهیاندن “لهم پهنایه هیچ جۆره سوكایهتیهك به پیرۆزییهكان و زانایانی ئایینی و مزگهوت و مینبهر نهكهن، چونكه كرداری موسڵمان لهسهر ئیسلام حیساب نییه”.

یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پهیامێكی لهسهر كهیسی د.عهبدولهتیف ئهحمهد بۆ رای گشتی و لایهنی پهیوهندیدار بڵاو كردهوه و تیایدا هاتووه:

*لهبهر ئهوهی (د.عبداللطیف ئهحمهد) ئهندامی ئێمه نییه و، فهرمانبهر بووه لهسهر میلاكی وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی، وهك چوارچێوهی یاسایی مهبهستمان نهبوو هیچ قسهیهك بكهین.

*لهبهرئهوه لیژنهی زانكۆی سلێمانی بۆ كهیسهكه راسپێردرا لێكۆڵینهوهو كاری پێویست بكهن، دواجار لهسهر ی لێژنهكه، وهزارهتی خوێندنی باڵا  بڕیاری خۆی دهركرد.

*لهو سۆنگهوه كه پێگهی مزگهوت و پیشهی مهلایهتی گرنگ و ههستیارهو پێوستی به پارێزبهندی ههیه و بهلای ئێمهوه جێی بایهخه، لهبهر ئهوه داوا له وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئایینی / بهرێوهبهرایهتی گشتی ئهوقافی سلێمانی دهكهین رێكاری پێویست بگرنه بهرو ههڵوێستی پێویست و پهیوهست وهربگرن.

*داوا له هاوڵاتیان و دهزگاكانی راگهیاندن دهكهین كه لهم پهنایه هیچ جۆره سوكایهتیهك به پیرۆزییهكان و زانایانی ئایینی و مزگهوت و مینبهر نهكهن، چونكه كهس تاوانی كهس ههڵناگرێت و كرداری موسڵمانیش لهسهر ئیسلام حیساب نیه.

بابەتى تر

👤
Live: 106 Today: 1,606 📊 Click Here