نەوزاد شێخ کامیل: بڕیاری لابردنی باجی گومرک لەسەر مادە خۆراکییەکان و دەرمان کە لەلایەن بەغداوە، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

نەوزاد شێخ کامیل: بڕیاری لابردنی باجی گومرک لەسەر مادە خۆراکییەکان و دەرمان کە لەلایەن بەغداوە، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

جار بینراوە: (16)

-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەو بڕیارەی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ لێخۆشبوونی گومرکی لەسەر خۆراک و دەرمان دەرکراوە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، ئەوەش بەهۆی تەواونەکردنی رێکارەکانی سیستەمی گومرکی.

لەوبارەیەوە نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بڕیاری لابردنی باجی گومرکی لەسەر مادە خۆراکییەکان و دەرمان کە لەلایەن بەغداوە دراوە، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

سەبارەت بە هۆکاری جێبەجێنەکردنی بڕیارەکەش لە سنوورەکانی هەرێم، ناوبراو روونیکردەوە: “پێویست بوو ئەم بەخشینە لە باج هەرێمی ش بگرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا سیستەمی گومرکیمان تەواو نەکراوە و سیستەمی ئەسیکۆدا جێبەجێ نەکراوە، بڕیارەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر لە کۆبوونەوەیەکدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دابوو سەرجەم مادە خۆراکییەکان و دەرمانی هاوردەکراو لە وەرگرتنی باجی گومرکی ببەخشرێن، بەڵام بەهۆی جێبەجێ نەکردنی سیستەمە نوێیەکە، ئەو بڕیارە لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ناکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتى تر


👤
Live: 117 Today: 1,298 📊 Click Here