نیشتمانسازی و ژینگەپارێزی

نیشتمانسازی و ژینگەپارێزی

جار بینراوە: (22)

لەبەر ئەوەی بابەتی نامەی ماجستێرەکەم بە یاسای ژینگە و مافی مرۆڤ و ژینگەیەکی تەندروست هەیە، و بە هاندانی هەندێک لە هاوڕێیانم، لەم ماوەیەدا دووبارە گەڕامەوە ناو ئەو دونیایەی ساڵانێک پێشتر لێی نزیک بووم دونیای ژینگە، یاسا و ژینگەپارێزی.

ئەم گەڕانەوەیە تەنها یادەوەرییەکی ئەکادیمی نەبوو، بەڵکو هەندێک پرسیاری نوێی لە مێشکمدا دروست کرد، بە تایبەتی لەسەر ئەو یە قووڵەی نێوان ژینگە، نیشتمان، ناسنامە و داهاتووی نەتەوە.

نیشتمان تەنها ڕووبەرێکی جوگرافی یان سنوورێکی سیاسی نییە کە بە پێوەرە یاساییەکان دیاری کرابێت، بەڵکو کیانێکی زیندو مێژوویی و فەلسەفییە کە لە ئەنجامی ئاوێتەبوونی ڕۆحی نەتەوە لەگەڵ خاکەکەیدا دروست دەبێت. لەم سۆنگەیەوە، پرۆسەی نیشتمانسازی تەنها بریتی نییە لە دروستکردنی دامەزراوە سیاسییەکان، بەڵکو لە ئاستە قووڵەکەی خۆیدا بریتییە لە بونیادنانی ڕاگری سێکوچکەی خاک، ژینگە، و ناسنامەی نەتەوەیی.

لە ڕوانگەی فکری نەتەوەییەوە، نێوان خاک و نەتەوە یەکی ئەنتۆلۆجییە (بوونناسی). خاک نەک هەر شوێنی ژیانە، بەڵکو سەرچاوەی مانا، بیرەوەریی دەستەجمعی و ڕەسەنایەتی کلتورییە. هەر بۆیە، پاراستنی ژینگە نەک تەنها ئەرکێکی ئەخلاقی و هاوچەرخە، بەڵکو پایەیەکی بنەڕەتیی نیشتمانسازیی ڕاستەقینەیە.

نەتەوە تەنها کۆمەڵێک مرۆڤ نییە کە لە شوێنێکدا بژین، بەڵکو بەرهەمی دیالێکتیکی کارتێکردنی دوو لایەنەی مرۆڤ و ژینگەکەیەتی. شاخەکان، ڕووبارەکان، دارستانەکان و دەشتەکان تەنها سەرچاوەی سروشتی نین، بەڵکو بەشێکن لە مێژوو و ڕۆحی نەتەوە.

کاتێک ژینگەی نیشتمانێک تووشی وێرانکاری، دارستانبڕین، یان پیسبوون دەبێتەوە، ئازارەکە تەنها لە ئاستی ئیکۆلۆجیدا نابێت، بەڵکو بریندارکردنی جەستە و ڕۆحی نەتەوە خۆیەتی. ژینگەپارێزی لەم سۆنگەیەوە، کردارێکی بەرگری دەستبەجێیە لە ناسنامە و هەبوونی نەتەوە.

نەتەوە وەک پەت و گوریسێکی پێچێنراو لە نێوان نەوەی ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو وایە . نیشتمانسازی پرۆسەیەک نییە تەنها بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ئیمڕۆ، بەڵکو وەدیهێنانی بەڵێننامەی ئەخلاقی یە بەرامبەر نەوەکانی داهاتوو.

سوتاندن یان پشتگوێخستنی ژینگە لەپێناو قازانجی کاتی، جۆرێکە لە خۆپەرستی و خیانەت لە بەردەوامیی نەتەوە. سەروەری ڕاستەقینە کاتێک دێتە دی کە نەتەوەیک بتوانێت ژینگەکەی بە پاکی و بەپیت وەک سپاردەیەک ڕادەستی نەوەکانی داهاتوو بکات. نەتەوەیەک خاکەکەی لەدەست بدات یان ژینگەکەی بەرەو وێرانبوون ببات، سەروەرییەکەی تەنها دروشمێکی بێناوەڕۆک دەبێت.

کۆمەڵگەیەک کە ژینگەکەی کاول بێت و توانای ئاودێری و خۆژێنی لەدەست بدات، دەبێتە کۆمەڵگەیەکی وابەستە و لاواز بەرامبەر هێزە دەرەکییەکان.

نیشتمانسازی پێویستی بە هاووڵاتییەک هەیە کە هەست بە بەرپرسیارێتی کۆیی بکات. ژینگەپارێزی بەهێزترین ڕاهێنانی فەلسەفییە بۆ پیادەکردنی ڕەفتاری شارستانی و نیشتمانپەروەری. کاتێک تاکەکانی نەتەوە فێر دەبن کە پاراستنی دارێک یان ڕووبارێک بەشێکە لە پاراستنی سەروەریی و کەرامەتی نەتەوەکەیان.

نێوان نیشتمانسازی و پاراستنی ژینگە، کەلوپەل و خاوەنەکەی نییە، بەڵکو جەستە و ڕۆحە. هیچ نیشتمانسازییەکی مەزن و گەشەسەندوو بەبێ ژینگەیەکی تەندروست و ئاوەدان نایەتە دی.

ڕوانگەی نەتەوەیی بەرامبەر بە ژینگە دەبێت لە داواکارییەکی تەنها ئیکۆلۆجییەوە بگۆڕێت بۆ دۆزی بوون و مانەوە، چونکە خاکی وێرانبوو ناتوانێت کۆشکی نەتەوەیەکی ئازاد و بەهێز لەسەر بونیاد بنرێت. نەتەوەی بەئاگا لەوە تێدەگات کە پاراستنی خاکەکەی لە زبڵ، پیسبوون و وشکەساڵی، کەمتر نییە لە بەرگری کردن لە سنوورەکانی لە هێرشی دوژمنان.

بابەتى تر

👤
Live: 172 Today: 1,072 📊 Click Here