نرخی بەنزین دادەبەزێت

نرخی بەنزین دادەبەزێت

جار بینراوە: (254)

-

پاش بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لەماوەی رابردوو. ئەمرۆ وتەبێژی
بەنزینخانەکانی سلێمانی دابەزینی نرخی جۆرەکانی بەنزین و نەوت و غاز ئاشکرادەکات.

بەهمەن شێخ عەبدولقادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە
لێدوانێکی میدیاییدا راگەیاند: لە ئێستادا نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکاندا ڕووی لە
دابەزین کردووە، بە شێوەیەک نرخی یەک لیتر غاز بڕی 100 دینار دابەزیوە و ئێستا هەر
لیترێک بوە بە 1000 دینار
.

سەبارەت بە هەرزان بوونی نرخی باقی سوتەمەنییەکان وتی،
“لیترێک نەوتی سپی 50 دینار و لیترێک گازوایل (گاز) 50 دینار دابەزیوون
. هەروەها هەر سێ جۆرەکەی بەنزین (نۆرماڵ، محەسەن
و سۆپەر) نرخەکانیان بۆ هەر لیترێک 25 دینار دابەزیوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 142 Today: 1,259 📊 Click Here