مەسرور بارزانی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا پرسی کۆچی نایاسایی و پێکهێنانی حکومەتیان تاوتوێ کرد

مەسرور بارزانی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا پرسی کۆچی نایاسایی و پێکهێنانی حکومەتیان تاوتوێ کرد

جار بینراوە: (46)

-

مەسرور بارزانی لەگەڵ جۆناسان پاوڵ، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کۆبووەوە و لە دیدارێکدا پەرەپێدانی یە دوولایەنەکان، رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دۆخی ئەمنی و گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی یە دوولایەنەکان، هەروەها جەخت لە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوو حکومەت کرایەوە، بە تایبەتی لە پرسی رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاساییدا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە پڕۆسەی سیاسی و هەوڵ و گفتوگۆکانی تایبەت بە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

بابەتى تر


👤
Live: 27 Today: 1,283 📊 Click Here