مانەوەی مناڵ و هەرزەكاران لەماڵی خزم گونجاوە؟

مانەوەی مناڵ و هەرزەكاران لەماڵی خزم گونجاوە؟

جار بینراوە: (553)

پاراستنی منداڵ و هەرزەكار لە مەسەلەی دەستدرێژی

پاراستنی منداڵان و هەرزەکاران بەرپرسیارییەکی گرنگ و هاوبەشە ، پێویستە لە کاتی مانەوەیان لە ماڵی خزم و كەسوكار چاودێری و گرنگی پێویست هەبێت، چونکە ئاسایش و سەلامەتییان لە هەموو شتێک گرنگترە، متمانە گرنگە، بەڵام چاودێری و ئاگاداری گرنگترە و بۆ خوار تەمەنی هەژدەساڵ شەو مانەوە لەماڵی كەس و كارو بەتەنیا جێهشتن گونجاو نیە…

مانەوەی مناڵ و هەرزەكاران لە دەرەوەی ماڵ بەتایبەت لە گەڵ دەستپێكی پشوەكان ئیتر لە ماڵی نەنك و باپیر بێت یان پورو مام و خاڵ و هەر خزمێكی دیكە كارێكی نەرێنیە بێ دایك و باوك ، تیۆرە پەروەرەییەكان بە گونجاوی نازانن بێ دایك و باوك مناڵ بمێنێتەوە ئیتر بۆ چەند شەوێكە یان هەفتەو كاتی دیكە لە بەدیلی ئەوە گەرپاساوەكە كۆبونەوەی مناڵ و هەرزەكار و خێزانیە دەكرێت بەیانی تا ئێوارە بێت دەكرێت گەر شەوی تێكەوت دایك یان باوك خۆیان بمێنەوە و منداڵ لای خۆیان بێت.

ئەم بابەتە مەترسە بۆ فرە پەروەردەیی مناڵ و هەرزەكار و پلانەكان تێكدەچێت لە خەوو جوڵەو بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكەكان و چونەدەرەوە هەر ڕەفتارێكی دیكە چونكە دوو پەروەرەدەیی و بەراوردكاری دروستدەكات و پلانی دایك و باوك جۆرێكە و نەنك و باپیرو پورو خاڵ و مام جۆرێكی دیكە…

حاڵەتی باو و تاڕادەیەک شاراوە لە نێو کۆمەڵگای کوردی و بگرە جیھاندا هەیە ئەویش دەستدرێژی سێکسیە بۆ سەر منداڵ و هەرزەكار ، گرنگە ھەر یەکێک لە ئێمە بەرپرسیاربین بەرامبەر بە پاراستنی منداڵ و بیپارێزین لە ھەراسانکردن و دەستدرێژی و لە تەمەنە جیاوازەكان هۆشیاریان هەبێت لەسەر جەستەی خۆیان چی ڕێگە پێدراوە بۆ دەستلێدان و چی قەدەغەیە ؟ كە دەكرێت هەندێكی لە تەمەنی پێنج ساڵی یەكەم فێر بكرێت و هەندێكی لە سەرەتای هەرزەكاری لە تەمەنی دوانزە ساڵ بەرەو سەرەوە و ڕۆشنبیری پێوسیتیان پێ بدرێت…

شەو مانەوە بە تەنیایی و بێ چاودێری ئاڵنگاری و ئاستەنگی دروست دەكات لە مەسەلەی دەستدرێژی چونكە دەكرێت هەندێك بابەتی جنسی و پاراستنی جەستەو بەرپرسیارێتی ڕون نەبێت لای منداڵ و هەرزەكار و هەندێك خانەوادە ، دەكرێت جێگرەوە دابنرێت بۆ پاراستنی ە خێزانیەكان لەوەی سەردانەكان بەیانی تا ئێوارە بن ، بەتەنیا جێنەهێڵدرێن ،كەسی گەورە بمێنتەوە و سەرپەرشتی بكات ، هەندێك كات دەكرێت ئۆنلاین گفتوگۆی خێزانی هەبێت…هتد

لەكاتی ڕودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە بكەین و دوربین لە سزای توندو سەرپەرشتیاران ئاگادار بكرێنەوەو داوای لێبوردن قبوڵ بكەین و كەسی دەستدرێژی كار قەرەبوی هەڵەكە بكاتەوە بۆ جاری یەكەم بێت ڕونكردنەوەو پەروەردەیی دەرونی و ڕێكارەكانی پێ بدرێت ..

لە ڕاستیدا بەپێی یاساو جاڕنامەی مافەكانیش دەبێت منداڵ و هەرزەكار سەلامەتبن لە مەسەلەی دەستدرێژی و ڕون بكرێتەوە سنورەكان چین و پاراستنی جەستەمافی كەسی و تایبەتمەندی خۆمانە لە حاڵەتی هەر ڕوداوێك دەبێت كەسیێكی نزیك و متمانە پێكراو ئاگادار بكرێتەوەو كەسی ئەنجامدەر ڕابگیرێت و بەهێمنی و لێكۆڵینەوە بكرێت و گەر پێوسیت بوو بنێرێتە كەسی پسپۆڕو ڕەهەندی یاسایی..

بابەتى تر

👤
Live: 102 Today: 767 📊 Click Here