قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ بەغداد لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی هەرێم تووشی کەموکورتی سووتەمەنی نەبێت

قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ بەغداد لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی هەرێم تووشی کەموکورتی سووتەمەنی نەبێت

جار بینراوە: (14)

ـ

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی پرسی سووتەمەنی و بەنزین لەگەڵ بەغداد و خاوەن پاڵاوگەکان لەسەر هێڵن و دەیانەوێت تا زستان پێویستییەکانی خەڵک دابین بکەن.

ئەمڕۆ شەممە 5ـی ئەیلوولی 2026، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە بەغداد بەردەوام لە داین تاوەکو هەرێمی کوردستان لە ڕووی سووتەمەنییەوە هیچ کەموکورتییەکی نەبێت.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کرد: هاوکات لەگەڵ خاوەنی بەنزینخانەکان و پاڵاوگەکانیش لەسەر هێڵین، بە ئامانجی ئەوەی پێش گەیشتنی وەرزی زستان، سەرجەم پێویستییەکانی هاووڵاتییان لە ڕووی سووتەمەنییەوە جێبەجێبکرێت و گرفتەکان چارەسەر بکرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما، خواست لەسەر سووتەمەنی زیاد دەکات و حکومەتی هەرێمیش هەوڵ دەدات لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ بەغداد و کەرتی تایبەت، ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ و نەمانی بەنزین بگرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 149 Today: 1,338 📊 Click Here