عەراقچی بۆ ترەمپ: وریابن ئێمەش چەند ئەرکێکی تەواونەکراومان هەیە

عەراقچی بۆ ترەمپ: وریابن ئێمەش چەند ئەرکێکی تەواونەکراومان هەیە

جار بینراوە: (17)

-

لە وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە لێدانی ئێران و تەواوکردنی ئەرکەکە لە دوای هەڵبژاردنەکان، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی واشنتۆن کرد و رایگەیاند کە تارانیش ئەرکی تەواونەکراوی ماوە.

عەباس عەراقچی لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” رایگەیاند: “دواین جار کە ویستان ئەرکەکە تەواو بکەن، ئێران زۆر بەهێزتر لە جاران هاتە دەرەوە؛ ئایا دەتانەوێت دووبارە بەختی خۆتان تاقی بکەنەوە؟ فەرموون میوانمان بن و تاقی بکەنەوە، بەڵام وریابن، چونکە ئێمەش چەند ئەرکێکی تەواونەکراومان هەیە”.

وەزیری دەرەوەی ئێران پەنجەی تۆمەتی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل راکێشا و ئاماژەی بەوە کرد کە ناتانیاهۆ تەنها بە مەبەستی دەربازبوون لە زیندانیکردن، هەوڵ دەدات ئەمریکا بەرەو جەنگێکی نوێ لە ناوچەکەدا پەلکێش بکات، بەبێ گوێدانە لێکەوتە کارەساتبارەکان و ئەو وێرانکارییانەی کە بەسەر ئیسرائیل یان سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا دێن.

ئەم پەیامەی تاران وەک وەڵامێکی راستەوخۆ بوو بۆ وتەکانی دۆناڵد ترەمپ، کە تێیدا لە میانی دەربڕینی پشتیوانی بۆ ناتانیاهۆ، رایگەیاندبوو ناوبراو تاکە هاوبەشی بەهێزی ئەمریکایە لە رووبەڕووبوونەوەی ئێراندا، هەروەها هۆشداریی دابوو لە ئەگەری دەرنەچوونی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە هەڵبژاردنەکاندا، ئەمریکا ناچار دەبێت خۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران رووبەڕوو ببێتەوە.

بابەتى تر


👤
Live: 94 Today: 1,109 📊 Click Here