سەرۆکی حکومەت بەرزە پرد و شەقامی دووسایدی 40 مەتریی سۆرانی کردەوە

سەرۆکی حکومەت بەرزە پرد و شەقامی دووسایدی 40 مەتریی سۆرانی کردەوە

جار بینراوە: (1.0K)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرزە پرد و شەقامی دووسایدی 40 مەتریی سۆرانی کردەوە
.

ئەم شەقامە دووسایدە و پێنج کیلۆمەتر درێژە، شەقامەکە بەرزترین
پرد لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان لەخۆ دەگرێت، درێژییەکەی 250 مەترە بەرزییەکەشی
23 مەترە. تێچووی پردەکە 28 ملیار دینارە و کۆی گوژمەی پڕۆژەکە 50 ملیار و 500 ملیۆن
دینارە
.

پڕۆژەی شەقامی 40 مەتریی سۆران، لە ڕێگایەکی دوو ساید، هەر
سایدێک لە سێ هێڵ پێکهاتووە واتە لە یەک کاتدا سێ ئۆتۆمبێل دەتوانن لە تەنەیشت یەکترەوە
بڕۆن، پانی شۆستەکەشی دوو مەتر و نیوە هەروەها سیستەمێکی تایبەت و گەورەی ئاوەڕۆی
لە خۆگرتووە. ئەم پڕۆژەیە زۆر گرنگە، چونکە جەنجاڵی ناو سەنتەری سۆران زۆر کەمدەکاتەوە
و ئاسانکاری زۆریش بۆ هاووڵاتییان و شۆفێران دەکات
.

کارکردن لەو پڕۆژەیە بە دوو شەفت بووە و بە شەو و رۆژ کاری
تێدا کراوە؛ 350 کرێکار و 14 رووپێو و 10 ئەندازیار لەو پڕۆژەیە کاریان کردووە و لە
سەرەتای ساڵی 2026ـشەوە کارەکانی ئەو پرۆژەیە تەواو بووە
.

ئەمە جگە لەوەی سیمایەکی جوان دەبەخشێت، رێگەی ناوەندیی سۆران
بە شارۆچکەی مێرگەسۆر دەبەستێتەوە و دەبێتە هۆی کارئاسانییەکی زۆر هاتووچۆی شۆفێران
.

سۆران لە 14ـی ئەیلولی 2021، لە شارۆچکەوە بە فەرمی لەلایەن
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرا بە ئیدارەی سەربەخۆ و شەش قەزا لەخۆ دەگرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 30 Today: 2,645 📊 Click Here