دۆناڵد ترەمپ: پشتگیری لە هەوڵەکانی عەلی زەیدی دەکەین

دۆناڵد ترەمپ: پشتگیری لە هەوڵەکانی عەلی زەیدی دەکەین

جار بینراوە: (11)

- فیردەوس دڵشاد

دۆناڵد ترەمپ پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاند بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەرتاسەری عێراقدا، راگرتنی بەقاچاخبردنی نەوت، کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و کۆکردنەوەی چەک لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا.

ئەمڕۆ هەینی 27ـی تشرینی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا رایگەیاندووە: پشتگیری لە هەوڵەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەرتاسەری عێراقدا، راگرتنی بەقاچاخبردنی نەوتی عێراق، کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و کۆکردنەوەی هەموو چەکەکان لە ژێر کۆنترۆڵی رەهای دەوڵەتدا.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردووەتەوە: ئێمە پشتگیری لە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران زەیدی دەکەین بۆ بنیاتنانی عێراقێکی یەکگرتوو، خۆشگوزەران و بەهێز کە خۆی بڕیارە سیاسییەکانی بدات.

بابەتى تر