حەیدەر عەبودی: لە هەرێمی کوردستان رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە 23 دەروازەی نافەرمییەوە بە قاچاخ دەبرێت

- فیردەوس دڵشاد
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، هەرێمی کوردستان کیانێکی دەستوورییە و کەس لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆ ناکات، هاوکات بە پشتبەستن بە ێکی هەواڵگری، باس لە بوونی 23 دەروازەی نافەرمی و بەقاچاخبردنی رۆژانەی نەوت لەو دەروازانەوە کرد.
حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی کردووەتەوە کە “هەرێمی کوردستان کیانێکی دەستوورییە و کەس لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆ ناکات.”
هاوکات بەپێی ئەوەی عەبوودی خستوویەتییە ڕوو، لەسەر بنەمای ی هەواڵگریی لیژنەیەکی نێردراو بۆ کوردستان، دەرکەوتووە کە 23 دەروازەی نافەرمی بوونیان هەیە و رۆژانە لە نێوان 180 هەزار بۆ 200 هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ لەو دەروازانەوە دەبرێتە دەرەوە.
هەروەها باس لەوە دەکات کە ئەو پرۆسەی بەقاچاخبردنە ی بە تۆڕێکی مافیای نێودەوڵەتییەوە هەیە












Post Comment