تاوانەكەی پردێ‌ و دژە تیرۆری عێراق

تاوانەكەی پردێ‌ و دژە تیرۆری عێراق

جار بینراوە: (18)

1

كوشتنی بە ناهەق و ستەمكارانەی
موراد زاناو محەمەد هێمن و شاردنەوەی چیرۆكە ڕاستیەكە لە لایەن دژە تیرۆری عێراقیەوە
جگە لەوەی تاوانی جەنگە ، ئەو پەڕی كاری نامرۆڤانەو نائاكاریانەشە ، ڕاگەیاندنەكەی
فراكسیۆنی یەكێتی كارێكی دروستە ، بەڵام بەس نیە ، بیستومە سەرۆك وەزیران لیژنەی لێكۆڵینەوەی
پێكهێناوە ، لیژنەی چی بكوژەكان دیارن ، تاوانەكە كوشتن و ڕفاندن و شاردنەوەو دواتر شەهیدكردنی هەرزەكارێكە
بە گیراوی ،درۆكردنیشە لە بارەیەوە ، پێویستە سەرۆك كۆمار بێتە دەنگ ، لە سەرۆكی هەرێم
و سەرۆكی حكومەتی ماوە تێپەڕیوو هەرێم هیچم ناوێ ئەوان جارێ زارەترەكی ئەوەن كە
ئاشبەتاڵێ تر نەكەن و خەیاڵیان لای ڕۆیشتنە.

2

موراد زانا كرێكاری ئەو ماركێتەیە
كە دژە تیرۆر بە بیانوی دوو داعشەوە پەلاماریان داو كوشت و بڕیان قەوماند موراد
برازای شەهید مەرگەیەو تەمەنی تەنها چوار دە ساڵەو باوكی پێشمەرگەیە،محەمەد هێمن كوڕی خاوەن سوپەر ماركێتەكەیە ،داعشەكان ئەگەر
هەردوكیش ڕاست بێت داعشن یەك دەمانچەیان پێبووە و سێ دژە تیرۆریان بریندار كردوە،دژە
تیرۆریش دوو هەرزەكاری كوردی شەهید كردوە .

محەمەد هێمن تۆمەتی داعشی دراوەتە پاڵ و ناهەقی بەرانبەر
كراوە.

3

لەو
گوندانەی سنوری پردێ و دەورو بەری ،لە قەرە سالمەوە تا هەردوو گوندی دەرماناوو چیا
چەرمگ و شێخەیی و قەرەبەگ و گەڵۆزی و سەربیر
، تا حەسارو گۆڵدەرە بۆشایی ئەمنی هەیە و هەر ئەوەندەش نتالە گەڵاڵی و كتكەو قەرغە توو
گورزەیی و تا كەلی سێكانیان دیسان وێڕای بوونی هەندێك سەربازگە بۆشایی هەیە كەس
نازانێ هۆكاری ڕێكنەخستن و پتەونە كردنی ئەو ناوچەیە و تا دەگاتە سنوری مەخمور بۆ
بەو جۆرە هێشتراوەتەوە ، كێ بەرپرسە لەوە ئایە هیچ هۆكارێك هەیە بۆ ئەوەی پێگەی
داعشی شاراوە لەو شوێنە هەبێت و بهێڵدرێتەوە .

4

كورد نابێت لەمە خۆش بن ، دەبێت
جگە لە كەس و كاریان كە نابێ تەنیا جێبهێڵرێن ، لە بەغدا و كەركوك لە ئاستی باڵا
بێنە دەنگ و داوای سزای قانونی قورس بكەن و قەرەبوی ئەو دوو بنەماڵە ستەملێكراوە
بكرێتەوە ، بیرتانە مالكی كاتی خۆی بۆ ڕوداوێكی نەخوازراو كە پاسەوانێكی سەرۆكایەتی
كۆمار كوڕەعەرەبێكی كوشت ” وتی خوێن بە خوێن” ئەو ئەو دەم سەرۆك وەزیرانیش
بوو، لەم ماوەیەدا ڕێكەوتێكی كۆمەڵایەتی لە
كفری بۆ كوشتنی عەرەب كرا بە یەك ملیار دینار ، لە چەمچەماڵ عەرەب خاوەن كێڵگەیەكی
پەلەوەریان بە بەر چاوی كوڕەكەیەوە كوشت ، وێڕای سەدان بەڵگە تا ئێستا نەگیراون ،
چیرۆكی تر زۆرن ،دەبوو سەرانی هەرێم لە بری هاواری ڕۆیشتنی هاوپەیمانان ئێستا لە سەلار
خوێنی ئەو دوو كوڕە یەخەی بەغداو دژە تیرۆری عێراقیان دادڕیایە.

29/09/2026

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان

بابەتى تر


👤
Live: 170 Today: 1,626 📊 Click Here