بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: هاتنی هێزەکانی سوریا بۆ حەسەکە و قامیشلۆ کاتییە؛ بە مەبەستی مەشقپێکردنی هەسەدە هاتوون

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: هاتنی هێزەکانی سوریا بۆ حەسەکە و قامیشلۆ کاتییە؛ بە مەبەستی مەشقپێکردنی هەسەدە هاتوون

جار بینراوە: (12)

-

میدیا ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆرایگەیاند، هاتنی هێزەکانی ئاسایشی سوریا بۆ ناو پارێزگای حەسەکە و قامیشلۆ هەنگاوێکی کاتییە و بە مەبەستی مەشقپێکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامدراوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەم رێکارە لە چوارچێوەی رێککەوتنی مانگی 1ی نێوان هەردوولادایە، کە تێیدا هاتووە هێزەکانی هەسەدە لە لایەن حکومەتی سوریاوە مەشقیان پێ بکرێت، چونکە بڕیارە لە داهاتوودا وەک هێزێکی فەرمی بچنە ناو چوارچێوەی سوپای سوریاوە، هەرکاتێکیش پرۆسەی مەشقکردنەکە کۆتایی بێت، ئەو هێزانە دەگەڕێنەوە بۆ دیمەشق.

ئاشکراشی کرد، ئەو هێزەی لە لایەن حکومەتی سوریاوە نێردراوە پێکهاتوون لە 200 کەس و ئەرکیان ئەنجامدانی کارە سەربازییەکان و دانانی بنکەکانی هێزی ئاسایشە لە حەسەکە و قامیشلۆ، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە رێککەوتنی مانگی 1دا، ئەحمەد شەرع بەڵێنی بە کوردانی رۆژئاوا داوە کە خۆیان پارێزگاری لە خۆیان بکەن، بەو مەرجەی لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریادا بن.

سەبارەت بە وردەکاری مەشقەکان، میدیا ئەحمەد بۆوتی: “تەنها هاتنی هێزەکانی ئاسایشی سوری بۆ مەشقکردنی هێزەکانی هەسەدە و دانانی بنکەکانە، بڕیار وایە زیاتر لە 3000 سەربازی هەسەدە مەشقیان پێ بکرێت و بکرێن بە 2 لیوای تایبەتی ئاسایش لە ناوچەکەدا.”

👤
Live: 117 Today: 1,178 📊 Click Here