بافڵ تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی مەسعود بارزانی کرد

بافڵ تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی مەسعود بارزانی کرد

جار بینراوە: (16)

ـ

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم بارزانی، پرسەنامەیەکی ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ شەممە 5ـی ئەیلوولی 2026، بافڵ تاڵەبانی لە پرسەنامەیەکدا کە ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کردووە ڕایگەیاند: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری بنەماڵەکەتان، کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت.

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوە کردووە: بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ڕایشیگەیاندووە، نزا دەکەم خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.

بابەتى تر

👤
Live: 105 Today: 1,447 📊 Click Here