بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌: خودا كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بپارێزێت

بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌: خودا كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بپارێزێت

جار بینراوە: (921)


سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی له ئهمریكا و ئێران دهكات بهبۆنهی رێككهوتنیان، دهشڵێت: “خودا كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا بپارێزێت”.

بافڵ تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له پهیامێكدا رایگهیاند:

*پیرۆزبایی له ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران دهكهین بهبۆنهی ئهم رێككهوتنه مێژووییهوه.

*هیوادارین ببێته مایهی ئاشتییهكی بهردهوام له ناوچهكهدا.

*ئهم رێككهوتنه ههنگاوێكی ئهرێنییه بهرهو كهمكردنهوهی گرژییهكان و برهودان به سهقامگیری له ناوچهكهماندا.

* ههر له سهرهتاوه، ئێمه وهك یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پشتیوانیمان له ههموو ئهو ههوڵانه كردووه كه دهبنه هۆی ئاشتی و دیالۆگ و ههماههنگی و له داهاتووشدا بهردهوام دهبین لهسهر ئهم ههڵوێستهمان.

*خودا كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا بپارێزێت.

بابەتى تر

👤
Live: 72 Today: 1,959 📊 Click Here