کارەبای سلێمانی: کارەبا لە شوێنە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام دەبێت

کارەبای سلێمانی: کارەبا لە شوێنە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام دەبێت

جار بینراوە: (55)

- نێچیر کەمال

کارەبای سلێمانی دەڵێت، هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرموور  بەرهەمهێنانی غاز لەو کێڵگەیە وەستاندووە، بەوهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا لە ناوچەکەش کەم بووەتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنترۆڵی ناوەندی هەرێم، ئێستا کاری دابینکردنی کارەبا بۆ شوێنە خزمەتگوزارییەکان بەڕێوە دەبات، تا بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی داوای لێکردووە هاووڵاتیان لە ماوەی ئەم بارودۆخەدا تێگەیشتن و هاوکارییان هەبێت.


👤
Live: 27 Today: 1,529 📊 Click Here