دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردندا تێدەپەڕێت، بەڵام کوردستان هێشتا بێ حکومەتە!
بیلال ئەکرەم – چالاکوان
دوو ساڵە خەڵکی کوردستان دەنگیان داوە بە هیوا و ئومێدی ئەوەی گۆڕانێک لە ژیانیاندا دروست ببێت، بەڵام پارتی و یەکێتی هێشتا لەسەر پێکهێنانی حکومەت ڕێک نەکەوتوون؛ نەک لەبەر ئەوەی چارەسەری کێشەکانی خەڵک ئەستەمە، بەڵکو لەبەر ئەوەی لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات و بەرژەوەندییە کەسی و حیزبییەکانی خۆیان ڕێک ناکەون.
بۆ ئەوان، گرنگ نییە مووچەی فەرمانبەران دوا دەکەوێت، گەنجان بێ ئایندەن، نەخۆشخانەکان کێشەیان هەیە و خەڵک لە ژێر باری قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا دەناڵێنن؛ گرنگ ئەوەیە کێ کورسیی زیاتر دەبات، کێ دەسەڵاتی زیاتر دەگرێتە دەست و کێ بەشی گەورەتری لە سامان و داهاتی گشتی وەردەگرێت.
ئەگەر دوو ساڵ بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرژەوەندییەکانی خەڵک بەس نییە، چەند ساڵی دیکە پێویستە بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرژەوەندییەکانی خۆتان؟
هەڵبژاردن بۆ ئەوە نییە دەنگی خەڵک ببێتە ئامرازێک بۆ دابەشکردنی دەسەڵات لەنێوان حیزبەکاندا. هەڵبژاردن واتە متمانەی خەڵک، و ئەو متمانەیەش بەرپرسیارێتی لەسەر شانی ئەوانە دەخات کە دەنگیان بۆ وەرگرتوون.
کوردستان موڵکی هیچ حیزبێک نییە، داهاتی ش موڵکی هیچ ڕێبەر و دەستەیەکی سیاسی نییە. ئەم خاکە و ئەم سامانە هی خەڵکە، و دەسەڵاتیش دەبێت خزمەتی خەڵک بکات، نەک خەڵک ببنە قوربانیی ملمڵانێی دەسەڵات.
پارتی و یەکێتی دەبێت بزانن: خەڵک دەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت داوە، نەک بۆ بەردەوامبوونی بازاڕکردن بە دەسەڵات و بەرژەوەندییەک















Post Comment