ڕۆهان سەفۆو پرسی فاشیزم

ڕۆهان سەفۆو پرسی فاشیزم

جار بینراوە: (546)

1

یەڵماز گۆنەی لە ڕێی فیلم و سیناریۆو نوسینەكانیەوە وێنەی فاشیزمە نیشان خۆی لە لایەك و كورد لە لایەكی دیكەوە دەدا، فاشیزم هەرلەبەر ئەوە لە یەڵماز گۆنەی تۆقیبوو، دەیزانی ئەو پیاوە لە ڕێی هونەرەوە فاشیزم قاو دەدات و هەقیقەتی مرۆڤی نەخۆش، مرۆڤێك كە وەك كرم لە سەر خوێنی ئەوانی دیكە خۆی قەڵەو كردوە دەردەخات، ئیتر یەڵماز بۆ مردنەكەشی نیشتمانەكەی خۆی پێڕەوا نەبینراو لە تاراوگە سەری نایەوە .

2

ئەحمەد كایە یەكجار وتی دەمەوێت بە فاشیزم بڵێم زمانی دایكی من جۆرێكی ترەو بەو زمانەش گۆرانی دەگوترێت و لێوان لێوە لە جوانی و وشەی باڵا، ئەوان چاكەیان بە دەركردن و سوكایەتی پێكردن دایەوە لە كاتێكا ئەو لە ڕێی سترانچڕینی بە توركی خزمەتی هونەری توركی كردبوو، یەكجار وتی من زمانێكی ترم هەیە، هاوڕێكانی بەربونە وێزەی ئەویش تاراوگەی بوبە مەسكەن .

3

هیچ چەكێك بە هەموو ئەو چەكانەی ناتۆشەوە كە تورك لە سەر كوردی ئازادیخوازی تاقیدەكاتەوە بەرتاقای زمانی دایك فاشیزم زارە ترەك ناكەن، ئەندام پارلەمانێكی ئاكەپە ” كوردی نێو ماڵی فاشیزم ” پێی وتم یەكەمین توڕەبوونی مامۆستا لە من دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕۆژەی دایكم نەیزانی بە توركی لەگەڵ مامۆستاكەم قسە بكات، مامۆستا بە توڕەیی پێی وتم تۆ چۆن هاونیشتمانیەكی تا ئێستا دایكت توركی نازانێ، ئەو لە نێو كۆڵان و كوچەكانی فاشیزما بوو، بەڵام هەرگیز ئەو چیرۆكەی لە بیر ناچوەوە.

4

هەموو مناڵێكی كوردی باكور جا دەنگی خۆش بێت یان ناخۆش دەزانێ بە كوردی گۆرانی بڵێت و ڕوحی فاشیزم بتۆقێنێ ،لە سەر قەڵای دێرینی وان مناڵ ” كینە ئەم”ی بۆ دەگوتین ئەوە چ جۆش و خرۆشێك بوو، گۆرانی و هونەرو شیعرو زمانی دایك چەكە كاریگەرەكەی ئازادین، ئەوەبۆیە بەری چوار سەت ساڵ ئەحمەدی خانی نەوبەهاری بچوكای بۆ مناڵان نووسی، رۆهان فاشیزمی بە گۆانیەك بۆ ئامەد سپۆر تۆقاند، تۆقینێك كە هەرڤیز ناتوانێ ئەو دەنگ و دڵگەرمی و جوانیەی ڕۆهانمان لە بەر دیدە لابەرێت .

5

كاتێك گۆنەی فاشیزم چیەی بۆ مناڵان نووسی هێشتا زوو بوو تا مناڵانی كورد فاشیزم بناسن، ئەمڕۆ ڕۆهان وەڵامی پرسیارەجەوهەریەكەی گۆنەی دایەوەو پێی وتین ئەوە فاشیزمە، ئێستا لە هەركات زیاتر دەمەوێت لە ناخەوە سوپاسی ئارام تیگران بكەم، ئەو مرۆڤەی بە هونەر پێی دەوتین ” زمانی كوردی شیرین و خۆشە ” ئێستا لە مانای شیرین و خۆشە تێدەگەم كە دەبینم فاشیزم بەو هەموو بەیرەقدارو چەك و چۆڵەوە توند توند گوێیەكانی دەگرێت تا گوێی لە ” دێ لێخە لێخەی ” رۆهان نەبێت.

بابەتى تر


👤
Live: 39 Today: 2,051 📊 Click Here