پەرلەمانی تورکیا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ئاشتی و چارەنووسی زیندانیانی پ*ەک*ەک*ە دەدات

پەرلەمانی تورکیا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ئاشتی و چارەنووسی زیندانیانی پ*ەک*ەک*ە دەدات

جار بینراوە: (468)



بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتی، کە تایبەتە بە ڕێکخستنەوەی دۆسیەی زیندانیانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـەی ئابی 2026، پەرلەمانی تورکیا پڕۆژەیاسای پڕۆسەی ئاشتی دەخاتە بەر باس، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە لیژنەی دادی پەرلەمان پڕۆژەکەی پەسەند کرد و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کرد بۆ دەنگدانی کۆتایی.

پڕۆژەیاساکە لە 12 بڕگە پێکهاتووە و واژۆی 360 پەرلەمانتاری لەسەرە، ئامانجی یاساکە دیاریکردنی ڕێکارەکانی هەڵسوکەوتکردنە لەگەڵ ئەو کەسانەی بە تۆمەتی بە پەکەکە و کەجەکە لە زیندانەکاندان، بەڵام جێبەجێکردنی یاساکە بە مەرجێکی قورس بەستراوەتەوە.

بۆ ئەوەی ئەم یاسایە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەبێت ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا بڕیارێکی فەرمی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پارتەکە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوبکاتەوە.

دوای ئەو بڕیارە، تەنها 6 مانگ دەرفەت دەدرێت بۆ ئەوەی زیندانیان و لایەنە دارەکان سوود لەم یاسایە وەربگرن.

بەپێی پڕۆژەیاساکە، گۆڕانکاری لە سزای زیندانییەکاندا دەکرێت بەم شێوەیە:
ئەو کەسانەی سزاکەیان لە 15 ساڵ کەمترە، بۆ ماوەی 5 ساڵ سزاکەیان دوادەخرێت.
ئەو کەسانەی سزاکەیان لە 15 ساڵ زیاترە، بۆ ماوەی 10 ساڵ سزاکەیان دوادەخرێت.

ئەم سوودمەندبوونە بەو مەرجەیە کە لەو ماوەیەدا هیچ تاوانێکی دیکە ئەنجام نەدەن، هەروەها بۆ ماوەی 2 بۆ 3 ساڵ مافی کارکردنی سیاسییان لێ دەسەندرێتەوە.

هەر بە پێس یاساکە سەرکردایەتی باڵای پەکەکە یان ئەو تاوانانەی پێش ساڵی 2005 ئەنجامدراون و سزای زیندانی هەتاهەتایییان لەسەرە، ئەم یاسایە نایانگرێتەوە و ئازاد ناکرێن.

بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەم پڕۆسەیە، لێژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتیی جەودەت یەڵماز، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا و کۆمیسیۆنێکی چاودێری لەناو پەرلەماندا پێکدەهێنرێت بۆ چاودێریکردنی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاساکە.

بابەتى تر

👤
Live: 161 Today: 1,916 📊 Click Here