پلەکانی گەرما دادەبەزن و شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

پلەکانی گەرما دادەبەزن و شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

جار بینراوە: (23)

-

 

لە سبەینێ دووشەممەوە
بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لە رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە، پلەکانی گەرما
لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق (
3تا 4) پلەی سیلیزی دادەبەزن
.

کەشناس هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی رایگەیاند، پاشەکشەی ئەو بەرزە
پەستانەی لە چەند رۆژی رابردوودا کاریگەریی لەسەر ناوچەکانی گەرمیان، سلێمانی،
هەڵەبجە و راپەڕین هەبوو، رێگە خۆش دەکات بۆ هاتنی کەشوهەوایەکی ناسەقامگیر و
باشتربوونی دۆخی بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکاندا
.

دەشڵێت، بەپێی پێشبینییەکان، لە رۆژی سێشەممەوە بەهۆی
هاتنی شێی خولگەیی ناسەقامگیری بۆ کەشوهەوا دەگەڕێتەوە، هەروەها لە رۆژانی
چوارشەممە و پێنجشەممەدا کاریگەریی ئەم شەپۆلە بارانبارینە زیاتر و چڕتر دەبێتەوە
.

بابەتى تر


👤
Live: 107 Today: 1,180 📊 Click Here