ناعەدالەتی لەکەی ڕەشی ناوچەوانی دەسەڵاتی کوردی

ناعەدالەتی لەکەی ڕەشی ناوچەوانی دەسەڵاتی کوردی

جار بینراوە: (6.8K)

سەریاس جەلیل خڵف



لەماوەی ٣٥ ساڵی ڕابردووی حوکمڕانی یەکێک لە سیما هەر ناشرینەکانی دەسەڵاتی کوردی مەسەلەی ناعەدالەتیە ، بەجۆرێک دەسەڵاتی جووت حزب (پارتی و یەکێتی) هەرگیز بە چاوێکی یەکسان سەیری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ناکەن ، هاوڵاتیەک ئەگەر سەر بەم دوو حزبە نەبێت یاخود ئینتیمای سیاسی بۆیان نەبێت چانسی سودمەند بوونی لە دامەزراندن لاواز دەبێت ، ناعەدالەتی لەم هەرێمەی ئێمە بەجۆرێک جیاوازی چینایەتی درووست کردووە چینێک کە کەمینەن بەهۆی نزیکیان لە دوو حزبی دەسەڵات لە دۆخێکی باش دا دەژین و بەتەواوی سودمەندن بەڵام زۆرینەی هاوڵاتیان بەهۆی بێلایەنیان چانسی ئەوەیان نیە کارێکی ئاساییشیان دەستکەوێت .

ناعەدالەتی دۆخێکی وای درووست کردووە وەختێک سەیری ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەی زۆر بە ڕوونی هەست بەو جیاوازی چینایەتیە دەکەی کە بەهۆی ناعەدالەتی دەسەڵاتی کوردیەوە درووست بووە دەوڵەمەندەکان ئەوانەی بەهۆی نزیکیان لە دەسەڵاتەوە سودمەند بوون نەخۆشخانە و قوتابخانە و تەنانەت شوێنی بازاڕیکردنیشیان جیاوازە لە خەڵکی ئاسایی ، حوکمڕانی ناعەدالەتی دەسەڵاتی ستەمکاری پارتی و یەکێتی کارێکی کردووە کەمینەیەک ژیانێکی شاهانە دەژین و چینە بەرزەکەی ژیان و گوزەرانن لە بەرامبەر دا زۆرینەی خەڵک لە دۆخێکی سەختی ژیان و گوزەران دان کە زۆر جار نانی ڕۆژیان دەستناکەوێت .

بابەتى تر


👤
Live: 87 Today: 2,003 📊 Click Here