مەرگی غەزال لە مەحەکی یاسا و ئەخلاقدا

مەرگی غەزال لە مەحەکی یاسا و ئەخلاقدا

جار بینراوە: (70)

راستی و نهێنی مانەوەی نەتەوەی کورد لەبەرامبەر هێرش و کۆمەڵکوژیە ( سور و سپیەکان واتا جینۆسایدی کلتوری و فیزیکی )یەکان کەلەبەرامبەریدا کراوە هۆکارەکەی یاساو حقوقە نێو دەوڵەتیەکان نەبووە، بەڵکو هەستی بەرەنگاری لەلایەک و لایەنە جەوهەریەکەی دی ئەو بەهاو ئەخلاقە کۆمەڵایەتی و کلتوری و مێژوویە ریشەدارە بووە کەکۆمەڵگەی کوردی پێدەناسرێتەوە و بەهەزاران ساڵە لەسەری ژیاوەو دەژیت، بۆیە دەستبەردان یان لادان لەبەها کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیەکان لەژێر هەر بیانو پاساوێکدابێت کۆمەڵگا دەخاتە بەر تێک چون و دیاردەو روداوی مەترسیدار، کەجێی داخە لەئێستادا کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و کۆمەڵگەی ئێمەش لەزۆر لاوە کەو تووەتە ژێر ئەوکاریگەریانە کەسەرچاوەکەی زهنیەتی دەسەڵاتداری و دەولەت نەتەوەی دروستکراوی سیستمی سەرمایەداری بەرژەوەند خوازە ، کەرۆژ بەرۆژ مرۆڤ بەرەو تاکگەرایی و قازانج خوازی ئاراستەدەکات و دووری دەخاتەوە لەژیانی کۆمیناڵی و هەرەوەزی و پێکەوەیی.

* ئەخلاق (رەوشت) وەک چۆن بەرهەمی خودی کۆمەڵگاخۆیەتی بەدرێژایی هەزاران ساڵ هەوێنبووە شتێک نیە بەزۆر بەسەر کەسدا بسەپێندرێ یان پێی بدرێت بەڵکو لەناخ و هەستی مرۆڤ خۆیەوە سەرچاوەدەگرێت، بەپێچەوانەی یاساکان کەلەدەرەوە رێکدەرێت و ناچاریانە دەسەپێندرێت و بە سروشتی مرۆڤەکانەوەنیە؟

ئەگەر کەیسی کەچە کوردی تێکۆشەر غەزال مولانی کەبە هۆی هێرشی دوژمن لەسنوری پارێزگای سلێمانی بریندار دەبێت و لەبەر هەر هۆکارێک بووە لە نەخۆشخانەکان بەهۆی رێکاری رۆتین و یاسایی گیان لەدەست ئەدات؟ بخەینە بەر ئەومەحەکەی یاسا و ویژدان (ئەخلاق) وە ئەوە بێگومان دەبێت ئەخلاق و ئاکاری مرۆڤایەتی بەرکاربێت نەوەک ئەو یاساو رێسا وشک و بێ روحانەی نامۆن بەسروشتی روحی کۆمەڵگابوون و مرۆڤ بوون، لەوبارەوە شەهید *فوئاد *علی حەیدەر قیتان شۆڕشگێڕو هزرمەندی ئاپۆیی لەپەرتوکی ڕێبازو رژێمی حەقیقەتدا لەبواری ئەخلاق (رەوشت ) دا دەڵێت ؛ لایەنی راستەقینەی رەوشت لەکردار و لە چالاکیدا ئاشکرادەبێت، بەمانای ئەوەی ئەنجامدانی کاری چاک بەباشترین شێوە پێوانەی ئەخلاقی پێکدەهێنێت ، ئەگەر ئەخلاقی بوون هەبێت بەسودگەیاندن بەمرۆڤ و بەکۆمەڵگاوە دیارەمرۆڤ هەمیشە لایەنگر و هەڵبژاردەی کۆمەڵگەدەبێت و بەباشترین شێوە خزمەتی کۆمەڵگەدەکات، بەم شێوەیە ئەخلاقی بوون دەبێتە هێزی ژیان لەپێناوی کەسانی تردا، چالاککردنی ئەوماتەوزەیەی ژیان لەپێناو کەسانی تردا یەکێکە لە جوانترین پێناسەکانی مرۆڤ و کۆمەڵایەتی بوونەکەی ، کە کرداری ئەخلاقی بەرجەستەی دەکات نەوەک جێ بەجێکردنی یاساروتەکان !

هەرلەبەر ئەوەزۆرجار پێشێلکردن و لادان لەیاسا دەبێتە بابەتێکی ئەخلاقی و ویژدانی کەجێی داخە لەو کەیسەدا وەک دەرکەوت یاساو ڕۆتینی مادیگەرا جێی ئەخلاق و ڕەوشت و مرۆڤایەتی گرتەوە کە دوورە لە روحی کوردبون و گیانی هاوبەشی و هاوکاریکردن لەپێناو ئەویتردا.

*هەریەکێک لەئێمە رۆژانە لەبەرکەوتنمان لەگەڵ زۆر رووداو پێشهاتی گەورەو بچوکدا کەلەدەورو بەرمان ڕوودەدەن دەکەوینەوە بەر ئەو هەڵوێست وەرگرتنە ئەخلاقیانە، بۆیە لەجیاتی تۆمەتبەخشینەوە و تۆمەتبارانکردنی ئەم و ئەو گرنگە بەدوای ئەوهۆکارانەوەبین کەهەر ڕۆژەی لەشوێنێک هێرش دەکرێتە سەر ژینگە و پەروەردەو کلتور و تەندروستی کۆمەڵگەو ئێمەش بۆیاسا و دەسەڵاتمان بەجێ هێشتووە!!

پێشتریش لەکات و شوێنی جیاوازدا بینیمان کەسایەتی زۆر خزمەتگوزاری کۆمەڵگە وەک هونەرمەند، پزیشک ، مامۆستا و رۆژنامەنوس تادوایی تەنانەت شۆرشگیری ئەوەندە بەنرخ کەهەمووژیانیان لەپێناو ئازادی و پاراستنی کۆمەڵگەدا بەخشی لەکاتی مردن و شەهیدبوونیاندا زۆر جیاواز نەبوو لەمەراسیمی گیان بەختکردوو غەزال مەولاندا؟

بابەتى تر

👤
Live: 81 Today: 1,981 📊 Click Here