فه‌رشی سوور
سه‌روه‌رییه‌کانی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد ، پڕه لە یادەوەوری تراژیدیای تاڵی نهێنی هه‌زاران نه‌به‌ردی و چالاکی و داستان , ده‌یان پێشمه‌رگه ، له وێستگه جیا جیاکانی ، شۆڕش و شاخ وتراژیدیا ی نه‌هامه‌تییه‌کان ، سه‌ربازی ون بوون و رۆڵێ پڕ له جه‌ربه زه‌یی و جوامیریی ئەفسانەی یان نواندوه .
یادەوەریی پێشمەرگایەتی ، ئه‌و زنجیره رووداو مه‌رگه‌ساتانه ن ، پڕە لە نهینی تۆمار نه‌کراو، ئه‌وسا پێشمه‌رگه ، به عه‌شقێکی رۆحی ؛پارتیزانانە ، بۆ خاک وزمان و کلتوریی نه‌ته‌وه‌که‌ی ،به ره‌وشت و هه‌ڵوێستی پارتیزانانە ، به ئیراده‌یه‌کی قه‌ندیل ئاسا ،به ره‌نج و ماندوو بوونی بێ سنوور ، به خوین لاپه‌ره‌ی مێژوویان لە چالاکی و داستانەکان ده‌نه‌خشاند .
ئه‌و (پێشمه‌رگه ونانه ) ، ئه‌فسانه‌ی داستانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی نەهامەتیەکان بوون ، ده‌یان وسه‌دان وهه‌زاران لاپه‌ره‌ی چیرۆک ورۆمان وسیناریۆی فیلمی سینه‌مایی یان ، بە خوێن تۆمار کردوە وە .
ئه‌وسا ، پێشمه‌رگه عاشقی خاک و زمان وکلتوری نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو، هەموو سەرمایەکەیان ، وه‌فا و ئه‌مه‌ک بوو ، بۆ هاوڕێ شه‌هیده کانیان ، هیچ گیرفانێکی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌تیان نە بوو .
له کاتی چالاکییه‌کان دا ، دەیان پێشمه‌رگه‌کان ، ژیانی خۆیان ده‌خسته مه‌ترسییەوە ،( ته‌رمی شه‌هید) و( جه‌سته‌ی هاوڕێ) بریندارەکانیان ، دەدا به کۆڵ‌یان دا و به ناو ره‌تڵی تۆپ باران و ریژنه‌ی گوله‌دا ، ده‌رباز یان دەکرد ، بۆ ئه‌وه‌ی نەکەونە دەستیسەربازو جاشەکان .
ده‌یان پێشمه‌رگه له کاتی هه‌ڵمه‌تی گرتنی ره‌بایه کان ، پێشبرکێ یان له گه‌ڵ مه‌رگ دا ده‌کرد ، چه‌ندان پێشمه‌رگه ، لە کاتی هەڵمەت دا ، بۆ گرتنی رەبایەو سەربازگەکان ، به‌سه‌ر کێڵگه‌ی مینا کان دا هه‌نگاویان ده‌نا ،باوه‌شیان به مه‌رگێکدا دا ده‌کرد ، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێ کانیان ، بتوان ئەو ره‌بایه‌که و سەربازگەکە بگرن ، چه‌ند چه‌کێک به‌ده‌ست بهێن ،درێژه بە نهبهردییەکانیان بده‌ن.
زیندانییه سیاسییه‌کان له زیندانه‌کان دا ، به سروودی نیشتمانیی ته حهدای جه‌لاده‌کانیان ده‌کرد، وره‌یه‌کی ئه‌وه‌نده پۆڵاینیان هه بوو ، به ئیرادەو هه‌ڵوێسته‌کانیان جه‌للا ده‌کانی په‌ت و سێداره یان شهرمهزارده کرد .
کام بسته خاک؟ کام پێ ده‌شت وگردۆڵکهو لاپاڵ و کۆڵان وشه‌قام وگه‌ڕه‌ک وزیندان ماوه ،به خوینی پێشمهرگەو زیندانیانی سیاسیی و هاوڵاتیان سوور نه‌کرابێ.؟
له دوای راپه‌رینه‌وه ،سه‌رکرده‌ی حیزسیاسیبهکان ، به پلان وبه‌رنامه و نه‌خشه ی داگیرکه‌رانی نیشتمان ، بوون به سێبه‌ری داگیرکه‌ران .
سەرکردەکان هەموو کادرە بە جەربەزو بە توانا‌و خاوەن هەڵوێستەکانیان ، خستە پەراوێزەوە ،دەیان ،سەدان ، کادری ، دووفاق و ئینیهازی و لەب لەبانیان ، لە ناو حیزبەکان و پەرلەمان و حکومەتی هەرێم دا دروست کرد.
حیزبەکان ،هاوکێشە سیاسییەکانیان ، به جۆرێک شێواند ، به جۆرێک ئاراسته کرد ، به‌های ئه‌و ههمووسهروهری و ئه‌و هه‌موو نه‌به‌ردی وچالاکی وداستانانهی پێشمه‌رگه یان ، به‌جۆرێک کاڵ کردەوه .
به‌های سەروەری و شکۆکانی پێشمەرگایەتی و پارتیزانیان ، رووبه‌رووی ده‌یان پرسیار‌و گومانی ته‌ماویی ، بێ وەڵام کردەوه .
عه‌قڵی داخراو ومه‌زاجی سه‌رکرده‌کان ، ئه‌وه‌نده بچوک و کورت بین بوو ، له 1991 تا ٢٠٢٦ئهوه ٣٥ساڵە ، نه‌یانتوانیوه ، له چوارچێوه‌ی دسپلین و پرانسیپی حیزبی چه‌ق به‌ستوویی ، خانەوادو بنه‌ماڵه و عەقڵی خێڵهکییەو هه‌نگاو بنێن ،بۆ ئەزمونێکی نوێ .
بۆ ئەوەی کاریگه‌رییه‌کانی تراژیدتای ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ی له سه‌ر کورد‌و نیشتمانەکەی بسڕێته‌وه .
سه‌دام ،به‌عس ، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له 21/ 2/ 1988 تا 6 / 9/ 1988، له‌ماوه‌ی 198 رۆژ ، به 8 قۆناغ ،ئه‌نفالی کوردی یان ، ، له سه‌رقه‌ڵای گه‌رمیانه‌وه،تا دوا خاڵی سنووری زاخۆ ،بێ جیاوازی جوگرافیا کرد .
به‌ڵام عه‌قڵی داخراوی سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد ، لە په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ، تا سه‌رئێسقان جیاوازیان لە نێوان جوغرافیای هه‌ولێرو جوغرافیای سلێمانی دەکەن .
به ده‌یان سیناریۆ یی ناڕەواو غەدر ، له به‌های شکۆی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان یان که‌م کردەوە.
ئه‌م کلتوری رق و تۆڵه و تۆڵه کردنه‌وه‌و درۆ‌و بوختیان هەڵبەستنانەی سه‌رکرده‌کانی کورد ، بۆ یەکتریی ، زۆر له ئه‌نفال و کیمیا باران مه‌ترسی دار تره .
،سەرکردەکانی کورد ، بە بەردەوامی یەکتریی دەسڕنەوە؟
تا ئێستا شانازی بەوەوە دەکەن ،مەقاشی داگیرکەران ، شانازی بە هەمووخیانەتەکانی خۆیان دەکەن و بە هەڵوێستی نیشتمانی دادەنێن،
با لەمە زیاتر ، (خوێنی شه‌هیدانی خاک )( و ر هنجی له بن نه‌هاتووی پێشمه‌رگه ونه‌کان و زیندانیانی سیاسیی)، نه‌کرێن به قوربانی فەرشی سووری سه‌رکرده‌کان !
با لەمە زیاتر ، ئه‌م نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه نەکرێن ، بە قوربانی گرێ ی سایکۆلۆژی ئاڵۆزی ده‌ره‌ونی و فەرشی سووری بەتاڵی سەرکردەکان .















Post Comment