مژده‌ مه‌حمود: قه‌یرانی به‌نزین دروستكراوی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌

مژده‌ مه‌حمود: قه‌یرانی به‌نزین دروستكراوی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌

جار بینراوە: (12)


مژده مهحمود ئهندامی فراكسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی عێراق پێیوایه كه قهیرانی بهنزین، دروستكراوی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستانه، دهشپرسێت “بۆ كه بهنزین گرانه بۆ له ههموو بهنزینخانهیهك ههیه و كه كهمێك ههرزان بێت، نییه؟”.

مژده مهحمود ئهندامی فراكسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی عێراق له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسیویهتی:

*پرسیارێكی ساده لهسهر قهیرانه دروستكراوهكهی بهنزینی سهرۆكی حكومهت!

*باشه بۆ ههر بهم 50 ههزار بهرمیله، گهر بهنزین بهگرانی بفرۆشن، كهس بهبهنزین ڕازی نیه و لهههموو بهنزینخانهیهك ههیه!؟ بهڵام كاتێ بوترێ كهمێك ههرزانتره هیچ بهنزینخانهیهك بهنزینی نییه؟ 

*له دووحاڵهت بهدهر نیه: یان سهرۆكی حكومهت مهبهستی ئهوه بوو بهگرتنهوهی بهنزین له بهنزینخانهكان و نهبوونی بهنزین وا له خهڵك بكات بڵێ: با گران بێت و هیچ كێشه نیه بهس بهنزین ههبێت (واته خهڵك مهمنون بێت بهنزین گرانیش بێت بهس ههبێت) دواتر بهمهمنونی بهگرانی بهخهڵكی بفرۆشن! كه ئهوه بهڕای من مهبهسته سهرهكیهكهی پشت ئهم قهیرانه دروستكراوهیه.

*یان خاوهن پاڵاوگهكان حساب بۆ بڕیاری سهرۆكی حكومهت ناكهن و ئهوانیش خۆیان لهو بهگهورهتر دهزانن!

بابەتى تر

👤
Live: 139 Today: 1,065 📊 Click Here