مەسرور بارزانی جەخت لە روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی دەکاتەوە

مەسرور بارزانی جەخت لە روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی دەکاتەوە

جار بینراوە: (3)

-

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی تەمووزی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کورتەیەکی لەسەر کار و چالاکییەکانی دەستەکەیان لە ماوەی رابردوودا خستەروو و باس لە هەنگاوەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان کرا.

لە دیدارەکەدا، مەسرور بارزانی جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی و هاریکاری نێوان سەرجەم دەزگا دارەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە، بە ئامانجی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و رێگریکردن لە هەر جۆرە بەهەدەردانێکی سامانی گشتی.

سەرۆکی حکومەت پابەندبوونی تەواوی حکومەتی هەرێمی بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی بە هەموو جۆرەکانییەوە دوپاتکردەوە، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەت ئامادەیە هەموو ئاسانکاری و هاوئاهەنگییەک بۆ دەستەی دەستپاکی دابین بکات، تاوەکو بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەرتر بەردەوام بن لە پرۆسەی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و پاراستنی دارایی گشتی.

بابەتى تر

👤
Live: 93 Today: 1,018 📊 Click Here