لە کوردستاندا مووچە بووەتە یانسبیى مانگانە!

لە کوردستاندا مووچە بووەتە یانسبیى مانگانە!

جار بینراوە: (113)

یەشار ستار ئەحمەد

لە فەرهەنگی کارگێڕیی کابینەکەی مەسرور بارزانی و تەواوی حوکمڕانانی زۆنی زەرد و سەوزدا، یاسا و کەرامەتی کارکردن بە تەواوەتی بەهاکانی خۆیان لەدەستداوە. مووچەی مانگانەی فەرمانبەران—کە لە تەواوی جیهاندا بنەمایەکی نەگۆڕ و شایستەیەکی یاسایی و بێمەرجە—لەم هەرێمەدا گۆڕدراوە بۆ «لۆتۆری و حەسەنبەکێکی بەردەوام». سەدان هەزار کارمەند، مامۆستا و پزیشک مانگانە دەخرێنە ناو ڕافڵێکی دەروونیی ترسناکەوە؛ هیچ فەرمانبەرێک پێشوەختە نازانێت بە وردی لە کام ڕۆژی مانگدا لۆتۆرییەکەی بۆ دەردەچێت، کاتێکیش دەرچوو ئایا چی بڕێک لە پارەکەی بۆ دەپڕشێنرێت، و بەرلەوەی بپەڕێتە دەستی، چی جۆرە بڕین و باجێکی نادیاری لێ دەقۆزرێتەوە.

ئەم بە لۆتۆریکردنەی بژێویی خەڵک، تەنها فەشەلی سیستمی ئابووری نییە، بەڵکو یارییەکی هۆشیارانەیە بۆ تێکدانی سەقامگیریی دەروونیی کۆمەڵگە. کاتێک هاوڵاتی ناچار دەکرێت بەردەوام لە ناو نادیاری و دڵڕواکێدا بژێت، توانای پلاندانان بۆ سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی—لە کرێی خانوو و دەرمانی منداڵەکانییەوە تا دابینکردنی نانی ڕۆژانە—لێ دە زەوت دەکرێت. دەسەڵاتداران مووچەیان لە «مافێکی ڕەوا»وە گۆڕیوە بۆ «خێرپێکردن و منەتێک»؛ بە جۆرێک کاتێک لە کۆتاییدا بڕە پارەیەک دەپڕشێننە ناو بازاڕەوە، وا پیشانی دەدەن کە دەستکەوتێکی مەزنیان ئەنجامداوە، نەک سادەترین ئەرکی یاسایی خۆیان.

کۆتایی ئەم تاڵییە بێپسانەوەیە، حەقیقەتێکی زۆر جەرگبڕمان بەڕوودا دەپەکێنێتەوە کە چیتر بە هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی داپۆش ناکرێت: لەم ئیدارەدانە بێڕەحمەدا، کەرامەتی کارکەران شکێنراوە؛ فەرمانبەر دەبێت لەسەر ڕۆژژمێر سەیری وادەی شایستەکانی بکات، نەک مانگانە قاچەکانی لەرزی لێپێبکەوێت و خەریکی قۆمارکردن بێت لەسەر ڕۆژی دابەشکردنی مووچەکەی.

بابەتى تر

👤
Live: 106 Today: 1,931 📊 Click Here