قوباد تاڵه‌بانی‌: كه‌ركوك هه‌م عێراقێكی بچووك و هه‌م كوردستانێكی بچووكه‌

قوباد تاڵه‌بانی‌: كه‌ركوك هه‌م عێراقێكی بچووك و هه‌م كوردستانێكی بچووكه‌

جار بینراوە: (13)


لێپرسراویی مهكتهبی سكرتارییهتی سهرۆك مام جهلال رایگهیاند كه سیاسهت له كهركوك ئاسان نییه و دانایی و راستگۆیی و دڵسۆزی دهوێت، دهشڵێت: “كهركوك ههم عێراقێكی بچووك و ههم كوردستانێكی بچووكه”.

قوباد تاڵهبانی له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئینستاگرام نووسیویهتی:

*كهركوك ههم عێراقێكی بچووك و ههم كوردستانێكی بچووكه. ههم پڕه له ههڕهشه و ههم پڕه له دهرفهت. 

*ههربۆیه سیاسهت له كهركوك ئاسان نییه و دانایی و راستگۆیی و دڵسۆزی و ههستی بهرپرسیارێتی قووڵی دهوێت.

*كهركوك پێویستی بهوانه نییه بۆ وێنهگرتن سهردانی دهكهن، بهڵكو پێویستی بهوانهیه له رابردوو و ئێستای كهركوك شارهزان و خهمی داهاتووی ئهو شارهیان لهكۆڵ ناوه. 

*ئهمڕۆ له دوای گفتوگۆكانم لهگهڵ پارێزگار و ئهنجومهنی پارێزگا و سهركردایهتیی یهكێتی و پهرلهمانتارانی كهركوك و وهرزشوانان و هونهرمهندانی كهركوك زیاتر له ههر كاتێكی دیكه شانازی به سیاسهتی یهكێتییهوه دهكهم.

👤
Live: 71 Today: 1,381 📊 Click Here