هەرێمی کوردستان لە ژێر دەستی میلیشیاکاندا!
ساڵح مەحموود گەڵاڵی – چالاکوان
کاتێک باس لە نیشتیمان یان دەوڵەت ئەکەین پێویستە حکومەتێکی یەکگرتوو هەبێت کە کارەکانی بە پێی یاساو دەستور بێت، بەڵام لە کوردستان بە هۆی گروپە میلیشیاکانەوە حکومەتێک نییە بەپێی یاسا، گروولە میلیشیاکان هەمووکات خۆیان لە سەروی یاساوە دادەنێن وە کاتێک چەک لەدەستی حیزبێک یان گروپێکی چەکداری بێت زمان و دیالۆگ جێگای خۆی بۆ فیشەک و هەڕەشە چۆڵ دەکات، وە هەروەها میلیشیاکان هەموو کات بڕیاری دادگا پەک دەخەن و لە جێگای ئەوان بڕیار دەدەن، ئەوەش لەپێناو دەسەڵات و باشی خۆیان بۆیە لەوکاتەدا حکومەت و یاسا کاریان پێناکرێت، هەروەها سەرمایەداران و بەرهەمهێنەرانی دەرەوەو ناوەوەی وڵات کارەکانیان و پڕۆژەکانیان لە جێگایەک ناکەن کە سەر بە دەسەڵاتی میلیشیاکان بێت چونکە هەموو کات باج و سەرانەیان لێوەردەگیرێت و فشارێکی زۆریان بۆ دروست دەبێت، زۆربەی میلیشیاکان بە جۆرێک لە جۆرەکان یان بە ئەجێندای وڵاتانی ناوچەکەوە هەیە ئەمەش وادەکات خاکی کوردستان ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێی هێزە ئیقلیمییەکان، کە تێیدا تەنها گەلی کورد و خاکی کوردستان دەبنە قوربانی.
بۆیە کوردستان پێویستی بە سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو دادگایەکی سەربەخۆ و سیستمێکی دیموکراسی هەیە کە تێیدا “چەک” تەنها بۆ پاراستنی سنوورەکان بێت نەک بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە سیاسییەکان ڕزگاربوون لە هەژموونی میلیشیاکان یەکەم هەنگاوە بەرەو دروستکردنی قەوارەیەکی بەهێز کە هەمووان تێیدا یەکسان بن.















Post Comment