شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

جار بینراوە: (14)

-

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین
و سەرما روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بکات کە لە هەندێک ناوچە تا 70
ملم باران ببارێت
.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، لە نوێترین پێشبینیدا بڵاویکردووەتەوە، لە نێوان 15 بۆ 19ی ئەم
مانگەدا شەپۆلێکی بارانبارینی سەروو ئاسایی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
.

بەپێی
ئەو پێشبینییە، زۆرترین بڕی باران لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە،
هەروەها ئیدارەکانی ڕاپەڕین و سۆران، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک دەبێت،
کە بڕەکەی لە نێوان 40 بۆ 70 ملم دەبێت
.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، شەپۆلەکە سەرچاوەکەی
نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەریی ساردە کە سەرەتا کاریگەری لەسەر ئەوروپا دەبێت و دواتر
لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە دەگاتە ناوچەکە. لەگەڵ گەیشتنی شەپۆلەکەش لە سەرەتای
هەفتەی داهاتوودا، ئەگەری چالاکبوونی بەهێزی با، خۆڵبارین، دابەزینی بەرچاوی پلەکانی
گەرما و بارینی بەفر لەسەر چیا بەرزە سنوورییەکان هەیە
.

هاوکات ڕوونیشیکردووەتەوە کە هێشتا پێشبینییەکان سەرەتایین
و لە دوو بۆ سێ ڕۆژی داهاتوودا گۆڕانکاری و زانیاریی وردتر دەردەکەون
.

بابەتى تر

👤
Live: 73 Today: 1,280 📊 Click Here