سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه بڵاوكرده‌وه

–
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به تووندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر هه‌رێم ده‌كات، ده‌شڵێت، “به‌ئامانجگرتنی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی توندووتیژی په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیدار و پێشێلكارییه‌كی زه‌قی سه‌روه‌ری عێراقه”.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووه كه:
*به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
*به‌ئامانجگرتنی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی توندوتیژی، په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیدار و پێشێلكارییه‌كی زه‌قی سه‌روه‌ریی عێراقه.
*ئه‌م هێرشانه هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیریی وڵات ده‌كه‌ن و كۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا.















Post Comment