هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و كاره‌با: قه‌یرانی غازی ماڵان روونادات

–
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاند كه تیمێك چاودێریی دۆخه‌كه و رێكخستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی كاره‌با ده‌كات، ده‌شڵێن: “عێراق غاز ده‌نێرێت و قه‌یرانی غازی ماڵان روونادات”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و كاره‌با راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*هه‌نارده‌ی گاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با راوه‌ستاوه و بڕی 2500 مێگاوات كاره‌با كه‌مبووه‌وه.
*وه‌زیری كاره‌با و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، تیمێكی هاوبه‌ش راسپارد به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌ش بكرێت.
*بۆ دابینكردنی گازی شل پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیی ڕۆژانه‌ی ماڵان، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی وه‌رگیراوه بۆ دابینكردن پێداویستیی ڕۆژانه‌ی گازی ماڵان.
*هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ندین ته‌نكه‌ری گاز ره‌وانه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
*هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه قه‌یرانی گازی ماڵان ڕوونادات و كار ده‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كێڵگه‌ی كۆرمۆر به زووترین كات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كانه‌وه كۆمپانیای داناگاز به‌رهه‌مهێنانی گازی سرووشتی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر وه‌ستاند، هه‌نارده‌ی گاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با راوه‌ستا و بڕی 2500 مێگاوات كاره‌با كه‌مبووه‌وه.
بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی كه له وێستگه ه‌كانی كاره‌با به‌رهه‌م. دێت، وه‌زیری كاره‌با و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، تیمێكی هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌ش بكرێت. بۆیه تیمێكی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم به‌رده‌وام چاودێریی دۆخه‌كه و رێكخستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی كاره‌با ده‌كات. بۆ دابینكردنی گازی شل پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیی ڕۆژانه‌ی ماڵان، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی وه‌رگیراوه بۆ دابینكردن پێداویستیی ڕۆژانه‌ی گازی ماڵان، هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ندین ته‌نكه‌ری گاز ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه قه‌یرانی گازی ماڵان ڕوونادات و كار ده‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كێڵگه‌ی كۆرمۆر به زووترین كات.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان
وه‌زاره‌تی كاره‌با














Post Comment