سه‌ركرده‌یه‌كی‌ پارتی‌: دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یه‌كێك له‌ چاره‌سه‌ره‌كان بێت

سه‌ركرده‌یه‌كی‌ پارتی‌: دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یه‌كێك له‌ چاره‌سه‌ره‌كان بێت

جار بینراوە: (470)


ئهندامێكی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند كه پارتی ئامادهیه لهگهڵ یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتهوه؛ دهشڵێت: “ئهگهر ههوڵهكان شكستیان هێنا دووبارهكردنهوهی ههڵبژاردن دهكرێت یهكێك له چارهسهرهكان بێت”.

ئهحمهد كانی، ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رووداو رایگهیاند كه:

*دهبێ بنهمای سهرهكی بۆ پێكهێنانی حكومهت رێزگرتن بێت له ئهنجامی ههڵبژاردن و دهنگی دهنگدهران.

*دهبێت رێز له پرۆسهی دیموكراسی و له ئهنجامی ههڵبژاردنهكان بگرین. دهبێ وا له خهڵك بكهین به بیروباوهڕهوه بێن بهشداری له پرۆسهی ههڵبژاردن بكهن و متمانهیان بمێنێت.

*تۆ نابێ دوای ئهوهی ئهنجامی ههڵبژاردن به دڵی تۆ نهبوو، دۆخه ناسكهكهی كوردستان بقۆزیتهوه و بڵێی یان بهو شێوهیه دهبێت یان من بهشداری له پێكهێنانی حكومهت ناكهم.

*دهبێ داواكارییهكان له چوارچێوهی بهركهوتهی ههڵبژاردندا بن.

*ئێمه بۆ پێكهێنانی حكومهت لهگهڵ برادهرانی یهكێتی وهك یهكێتی مامهڵه دهكهین، مهسهلهی نهوهی نوێ مهسهلهیهكی جیایه.

*پارتی نایهوێ بێ یهكێتی حكومهت پێكبهێنێت و ههموو ههوڵێكیش دهدات بۆ رێككهوتن.

*ئهگهر ههوڵهكان شكستیان هێنا، دووبارهكردنهوهی ههڵبژاردن دهكرێت یهكێك له چارهسهرهكان بێت. 

*ئهگهر گهیشتینه دۆخێكی داخراو و هیچ رێگهچارهیهكی دیكه نهما، بهڵێ [داوای دووبارهكردنهوهی ههڵبژاردن دهكهین]، چونكه دڵنیاین ئهنجامهكهی بهم شێوهیه نابێت.

*له ئهگهری دووبارهكردنهوهی ههڵبژاردندا پارتی ژمارهی كورسییهكانی زۆر لهوهی ئێستا زیاتر دهكات.

*نهوهی نوێش ناتوانێت ههمان ژمارهی كورسییهكانی ئێستای بهدهست بهێنێتهوه و ئهو دهنگانه ناهێننهوه.

*مهسعود بارزانی هیچ رۆژێك وا رهفتاری نهكردووه كه تهنیا سهرۆكی پارتی بێت، به تایبهتی له بابهته چارهنووسساز و نیشتمانییهكاندا.

بابەتى تر

👤
Live: 30 Today: 94 📊 Click Here