راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق: پێویستە لە مامەڵە ناوخۆییەکاندا دینار بەکار بێت

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق: پێویستە لە مامەڵە ناوخۆییەکاندا دینار بەکار بێت

جار بینراوە: (9)

-


راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، جەخت لەسەر گرنگیی پابەندبوون بە یاسا بەرکارەکان کراوەتەوە بۆ بەکارهێنانی دیناری عێراقی لە سەرجەم مامەڵە دارایی و بازرگانییەکانی ناوخۆدا، بە مەبەستی بەهێزکردنی متمانە بە دراوی نیشتمانی و رێکخستنی بازاڕ، هەروەها جەخت لەسەر ئاسانکاری بۆ رۆیشتنی کەلوپەل کراوەتەوە لە رێگەی گرنگیدان بە هەناردەکردن و گەیاندنی بەردەوامی کەلوپەل بۆ بازاڕەکان و نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم هاوردەکردن و دابەشکردن بۆ جێگیرکردنی نرخەکان.

مەزهەر محەمەد ساڵح روونی کردەوە، هاوئاهەنگیی
ئامێرە بازرگانی و چاودێرییەکان یارمەتیدەرە لە بەدواداچوونی بازاڕەکان و سزادانی
سەرپێچیکاران، بە شێوەیەک کە مافی بەکاربەران بەتایبەت توێژە کەم پێداویستەکان
بپارێزێت و ژینگەیەکی بازرگانیی دادپەروەرانەش بۆ بازرگانە پابەندەکان مسۆگەر بکات.

وتیشی، رێکارە چاودێرییەکانی حکومەت کۆڵەکەیەکی ن بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ و رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی بێپاساوی نرخەکان، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی قۆرخکاری و قۆستنەوەی پێداویستییە خۆراکی و بەکاربەرییەکانی هاووڵاتییان.

سەبارەت بە تەواوکاریی سیاسەتە ئابوورییەکان،
جەختی لەوە کردەوە، چاودێریی بازاڕ بە تەنیا بەس نییە، بەڵکو پێویستە هاوشانی
سیاسەتی ئابووری و پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆیی بێت بۆ دەستبەربوونی سەقامگیریی
بژێویی هاووڵاتییان
.

بابەتى تر


👤
Live: 124 Today: 1,339 📊 Click Here