دەزگای ئاسایش: تۆمەتبارانی رووداوەکەی شەوی رابردووی کەلار دەستگیرکران

-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی
کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنێت کە تۆمەتبارانی رووداوەکەی شەوی رابردووی
شاری کەلار لەلایەن بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیر کراون.
لە راگەیەنراوەکەدا
هاتووە، “شەوی ٢٠٢٦/٥/٨ لەدوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون توانرا لەکەمترین
ماوەدا ئەو تۆمەتبارانەی بەماتۆرسکیل بوونە هۆی بێزارکردنی پاسێکی گەشتیاری لەشاری
کەلار دەستگیربکرێن و ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە بەپێ ماددەی(٤٩٥) لەیاسایی سزادانی
عێراقی”.
بە پێی راگەیەنراوەکەی
دەزگای ئاسایش “لەئێستادا تۆمەتباران ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان
بەردەوامە”.















Post Comment