دەرئەنجامە ستراتیژییەکانی ناکۆکیی نێوان یەکێتی و پارتی لە بەغدا

دەرئەنجامە ستراتیژییەکانی ناکۆکیی نێوان یەکێتی و پارتی لە بەغدا

جار بینراوە: (18)

له فهرههنگی سیاسی و دیپلۆماسیدا،
سهردانه فهرمییهكان تهنیا ڕێوڕەسمێکی پرۆتۆکۆلی نین، بهڵكو ڕەنگدانەوەی
هاوسهنگیی هێز و قووڵایی لێكتێگهیشتنهكانن ، لەم سۆنگەیەوە ساردوسڕیی یەکانی
نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ــ کە خۆی لە بایکۆتکردنی
پێگەی سەرۆککۆماری عێراق لەلایەن سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەبینێتەوە
ــ ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ قەیرانێکی قووڵ کە سنوورە نێوخۆییەکانی (زۆنی زەرد و سەوز)ی
تێپەڕاندووە و گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی بڕیار لە بەغدا.

لەکاتێکدا لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە
سەرکەوتنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان بەند بوو بە بنەمای “یەکڕیزی و گی
هاوبەش” لە ڕێگەی شاندی دانوستانکاری یەکگرتوو و ڕێککەوتنی پێشوەختە لەسەر پۆستە
سیادییەکان، لێکترازانی چەند ساڵی ڕابردوو ــ بەتایبەت کێبڕکێی توندی سەر پۆستی سەرۆککۆمار
ــ ئەو وێنە یەکگرتووەی هەرەس پێهێنا ، ئەم پەرتەوازەیییە وایکردووە لایەنە عێراقییەکانی
دیکە ببنە یەکلاکەرەوەی ململانێ نێوخۆییەکانی کورد، ئەمەش سەرەتای پاشەکشەی قورسایی
سیاسیی هەرێم بوو لە ناوەند؛ بەجۆرێک کە ئێستا پۆستە نیشتمانییە باڵاکان لە گۆشەنیگایەکی
تەسکی حزبییەوە تەماشا دەکرێن.

ئەم دۆخە نالۆژیکییە پرسیارێکی
جەوهەری دەوروژێنێت: چۆن دەکرێت لوتکەی دەسەڵاتی بەشێکی کورد سستانی ئامادەی دانیشتن
و ڕێککەوتن بێت لەگەڵ نەیارە سیاسییەکانی مافەکانی گەلی کوردستان لە بەغدا، بەڵام
دەرگای دیالۆگ لەسەر بەرزترین پۆستی سیادیی عێراق دابخات تەنیا لەبەر ئەوەی پاشخانی
حزبیی سەرۆککۆمار جیاوازە؟ بۆیە پێموایە ئەم جۆرە لەیەکگرێدانە نەک هەر زیان بە پێگەی
هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، بەڵکو ڕەنگە
ببێتە هۆکاری ئەوەی کە کارەکتەرە کوردستان ییەکانی ناو حکومەتی فیدراڵیش بەرەو جێبەجێکردنی
ئەجێندای مەرکەزییەت پاڵ پێوەبنێت.

کاتێک سەرۆکایەتیەکانی هەرێم بەهۆی ململانێی حزبییەوە لە
لوتکەی دەسەڵاتی بەغدا دوور دەکەوێتەوە، بڕیارە چارەنووسسازەکانی وەک یاسای نەوت و
غاز، بودجە، مووچە و مادەی ١٤٠ لە غیابی ئەواندا و دژی بەرژەوەندییەکانی گەلی
کوردستان دەردەکرێن. لە دەرئەنجامدا، کاتێکپێکهاتەکانی تری عێراق دەبینن دوو لایەنی حیساب بۆ دامەزراوە سیادییەکانی
خۆی ناکات، ئەوانیش سوود لەم دەرفەتە وەردەگرن بۆ لاوازکردنی قەوارە دەستوورییەکەی
هەرێم.

کەواتە ئەگەر ژیرانە لە سیاسەت
و هاوکێشەکانی نەڕوانین بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و تێپەڕاندنی گرێکوێرەکان لەم قۆناغەدا
بە دور لە عەقڵییەتی تەسکی حزبی و بە پشتبەستن بە داڕشتنی ستراتیژێکی نوێ ؛ ستراتیژێک
کە تێیدا هەموو کارەکتەرە یەکان لە بەغدا وەک یەک تیمی نیشتمانیی یەکگرتوو
بجوڵێنەوە، ئەوە دۆخی هەرێم و قەیرانەکانی لەگەڵ ناوەند هێندەی تر قوڵتر دەبێتەوە
و دەبنە چەکێک بە دەست نەیارانەوە بۆ لەباربردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان و
بچوکردنەوەی قەوارە دەستوریەکەی.

٢٠٢٦/٥/٢٦

31/05/2026

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان

بابەتى تر

👤
Live: 86 Today: 1,848 📊 Click Here