دۆن کیشۆتەکانی کورد *

دۆن کیشۆتەکانی کورد *

جار بینراوە: (22)

حزبەکان سیاسییەکانی کوردستان بە عیلمانی
وئیسلامی سیاسییەوە ، لە په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێم ی کوردستان ،ئێوه له ماوەی ٣٤ساڵی حوکمڕانی دا ،کلتووری شەڕی جەلالی
و مەلایتان زیندوکردەوە، په‌رله‌مان و حکومه‌تان
کرد دوو کەرت ودوو جوگرافیای دوو نیشتمان ی
جیاواز، سنووری دەسکردتان بۆ (حکومەتی سلێمانی )و(حكومەتی هه‌ولێر) یان دروست کرد.

له ئه‌زمونی (٣٤ )ساڵی دەسەڵاتیان
دا ، لە حکومەتێکی خێڵەکی دۆگمای کارتۆنی تێک شکاو ،هیچ نه‌خشه‌و پرۆژهوکارێکتان نەکردووه ، ببێته مایهیدابین کردنی بژێوی ژیانی ئاسایی هاوڵاتیان .

ئه‌م دەسەڵاتە بێ سەروبەرەی
ئێوە ، له ئه‌زمونی هیچ حکومه‌تێکی دنیا
ناچێ،ئێوه جۆره نه‌هامه‌تیه‌کتان کرد ، به‌کلتووری عه‌قڵی ئیداریئهم حکومه‌ته کارتۆنییە، ده‌یان ئینتیهازی جاش و خائین و جاسوستان له ئۆرگانەکانی حزب وکایەکانی حکومه‌ت دا به پله‌ی جیا جیا دامه‌زراند،

بە غروریمێشکی تاک رەوایی ختان ،بوون بە هۆی سەرهەڵدانی دەیان تراژیدیا
و نەهامەتی ، ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن
، هیچ هیواو تروسکهییهکتان نه هێشت .

له‌شاخ گه‌ڕانه‌وه
خاوه‌نی هیچ نەبوون ؟ ، دوای ڕاپه‌ڕین شۆفڵ و ئامێری و کەلوپەلی جیا جیای
کاره‌باو وسامانی نیشتیمانی تان ئاو دیووی
ئەودیووی سنوورەکان کرد .

بوون به‌بازرگانی گه‌وره‌ی سیاسی و سه‌ربازی
و خاوەنی کۆمپانیای زەبەلاحی خەیاڵی ،
ئه و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و کۆشک و بانقه تایبه‌تی یانه ،خەونیگەندەڵی و بەرچاو تەنگی و نەرجسیەتی ئێوه‌ی بەدی نەهێنا.

یاریزانێکی لیهاتوون بیرە نەوت و گرێ به‌ستی نه‌وت و گاز وکاره‌باو
ئاو وداهاتی گومرگی سنووره‌کانن ، بازاڕتان کۆنترۆڵ کردووه ، به‌قاچاخ و شه‌یتان بازاڕ، یاسای زانستیتان پوچه‌ڵ کردوه ته‌وه .

ئه‌وه (٣٤ ) ساڵه بە درۆ‌و فێڵ و ته‌ڵه‌که ، سامانی نیشتمان بە
هەدەر دەبەن ، ژیانی هاوڵاتیان تان به جۆرێکدژوارو ئاڵۆزکردوه ، وه‌ک ئه‌نفال
چییه‌کان سه‌یرتان ده‌که‌ن، کارورەفتارو بڕیارەکانی ئێوه‌ش ، هه‌مان کار‌و هه‌ڵوێست
و کلتوو ی دیکتاتۆرەکانی پێش خۆتانە ،

بە پێ ی دەستوورو یاسا ، ئێوە خاوەنی
هیچ نین ، هەموو سامانی نیشتمانی تان به ناو ی که‌سانی ئینتهیازی ومه‌قاش و
ماستاوچی ، بۆ خۆتان تۆمارکردووە .

هه‌موو بوارەکانی
بازرگانی و بزنس موڵکی ئێوه‌و خانەوادەو
بنەماڵەکانتانە ، ئه‌و هه‌موو ملیاره دۆلاره
له کوێ حه‌شارده‌ده‌ن ، سه‌رزه‌مین وژێر زەمین ی بانکی ناوەوەو ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان پڕکردوه لە دۆلار ، چاوتان تێر نابێت ..

.به چ ده‌ستور ویاسا‌و رێسایه‌ک ، یاری به موچه‌ی ساده‌ی
ژیانی هاوڵاتیان ده‌که‌ن ،گه‌نجی ئه‌م نیشتمانه‌تان به جۆرێک بێ
هیواو تێک شکاندوه ، که‌سێتی تاکی کوردتان به جۆرێک بریندار وهه‌پرون هه‌پرون
کردووه ، هیچ به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی
تان لا نههێشتوەتەوە .

به نیازن تا چه‌ند ساڵی
تر ، ئاواسێبهری داگیرکه‌ران و زلهێزەکان بن ، به‌م حوکڕانییە کارتۆنییە بێ بنه‌مایه ، به پینه‌و په‌ڕۆ، له ده‌سه‌ڵات دا بمێننه‌وه ، چاوی
برسی و تەماع و بەرجاوتەنی ئێوە بەچی پڕ دەبێتەوە ، تاکهیبە درۆ‌و سیناریۆ ، موچە ی هاوڵاتیان بە ناویپاشەکەوتی موچەوە دەخەنە بانکەکانتانەوە
، هاوڵاتیان دەکەن بە کۆیلە، دۆن کیشۆتەکانی
کورد بە غرورەوە دەڵێن :

-ئێمە شۆڕشمان بۆ موچە نەکردووە؟

*دۆن کیشۆت چیرۆکێکی ئەفسانەیی کۆمیدی- تراژیدییە

یەکێکە لە شاکارە بەرزەکانی
جیهان، لە زیندانەکانی ئیسپانیاوە نووسراوە, شاعیر و ڕۆمان نووسی ئیسپانی (میگێل
دو سێرڤانتس ) ،لە سەردەمی رێنیسانس دا نووسیویەتی, کە خۆی جەنگاوەر بووە تەمەنی
لاوێتی لە ئیتاڵیادا بەسەر بردووە ، ماوەی ٥ ساڵ وەک کۆیلە لە زیندانەکانی جەزائیردا
دەستگیرکراوە.

ئەم شاکارە بەرزە بە
(٢ (بەرگ بڵاوکراوەتەوە، ئەم چیرۆکە بە ڕواڵەت پێکەنیناویە و دەتخاتە پێکەنین، بەڵام
لە ناوەڕۆکدا خەڵکی هەستیار و واقیع بین دەهێنێتە گریان.

لەم چیرۆکەدا نووسەر ڕەخنە
لە دەسەڵاتداران و دابونەریتی سەردەمی سەدەی( ١٦ ) دەگرێت لە ئیسپانیا، لە شێوەی
قارەمانێکی گێلدا ڕەخنە لە کار و کردەوەکانیان دەگرێت، ئەم چیرۆکە ، بە شێوەی (شانۆ،
سینەما و نووسین) بڵاو کراوەتەوە .

چیرۆکەکەی دۆن کیشۆت بەمشێوەیە یە :

(ئەلانزۆ ئیهانۆ ) پاڵەوانی
چیرۆکی دۆن‌کیشۆت نەجیبزادەیەکی دوورەپەرێزە لە گوندێکی بچووکی ئیسپانیا دەژی، لە
ژوورە پەرپووتە وێرانەکەی هەمیشە چیرۆکی شاسوار و قارەمانەکان دەخوێنێتەوە, وە بە
خوێندنەوەی ئەم کتێبانە چووە ناو دنیای خەیاڵەوە تا وای لێهات خۆی لێ بووە شاسوارێکی
بەتوانا،

(ئەلانزۆ ئیهانۆ ) دەچێتە
شەڕی دوژمنانی خەیاڵی و سەرەنجام ناوی خۆی دەگۆڕێت بە (دۆن‌کیشۆت،) هەتا ڕۆژێک کۆنە
زرێیەکی باوکی لەبەر دەکات و لەگەڵ خزمەتکارە دڵسۆزەکەی بەناوی( سانچۆ )بەڕێدەکەون
بەرەو شەڕ بۆ هاوکاری و پشتیوانی هەژاران.

(دۆن‌کیشۆت لا
مانشا) بڕیار دەدات گەشتێکی درێژ بکات لەپێناو
سەلامەتی خەڵکدا، ئەم پاڵەوانە بەو شێوەیە نەدەبینی کە هەیە، بەڵکو لەڕێگەی
خەیاڵەکانی وەک جەنگاوەرێکی سوارچاک دەجەنگا

ئەم پاڵەوانە وەک شێتێک
دێتە بەرچاوی خەڵکی بەڵام ئەو لە پێناوی ئاشتی و دژی خراپەکاری دەجەنگا

(دۆن کیشۆت) یان (دۆن
کیخۆت) وەک هەموو پاڵەوانێک خۆشەویستی ژیانی دەدۆزێتەوە بەناوی (دولسینێیا)

دۆن‌کیشۆت و خزمەتکارەکەی
بەردەوام دەبن لە گەشتەکەیان, لە گەشتەکەیدا تووشی چەندین رووداو دەبێت کە هەم پێکەنین
ئامێزن و هەم خەمبارن، دۆنکیشۆتی مەزن بەردەوام دەبێت لە شەڕە نمایشییە پڕ خەیاڵاوییەکان،
ئامادەیە لەپێناو سەلماندنی پاڵەوانێتی خۆیدا برسێتی و تینوێتی بچێژێت

لە کۆتایی ڕۆمانی دۆن
کیشۆت دا، لە دواترین جەنگدا “کە لە ڕاستیدا سەرجەم جەنگە پڕ پێکەنین ئامێزەکانی
نمایشییە” پاڵەوانی ڕۆمانەکە شکست دەخوات، بێ هیوا دەبێت و بە پەککەوتوویی
دەگەڕێتەوە گوندەکەی ، هەرچەندە ئەم چیرۆکە وا لە خوێنەر دەکات بە نەزانین و گێلی
دۆن‌کیشۆت پێبکەننی /‏‎Zirak Salam‎‏،

پڕۆژەی کتێب ، 8ی ئاداری 2024.

26/05/2026

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان

بابەتى تر

👤
Live: 86 Today: 1,848 📊 Click Here