د. ئەحمەد کەرکوکی وەک لێپرسراوی کەیسی حکومەت لە کەرکوک و چەند ناوچەیەکی دیکە دەستبەکاربوو

د. ئەحمەد کەرکوکی وەک لێپرسراوی کەیسی حکومەت لە کەرکوک و چەند ناوچەیەکی دیکە دەستبەکاربوو

جار بینراوە: (16)

-

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تەمووزی 2026، د. ئەحمەد کەرکوکی بە فەرمی دەستبەکاربوونی خۆی لە پۆستێکی نوێدا لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاند، کە تایبەتە بە چاودێریکردنی ئەدای حکومەت و دامەزراوەکان لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان.

د. ئەحمەد کەرکوکی رایگەیاند، وەک لێپرسراوی کەیسی حکومەت لە (کەرکوک، موسڵ، دوز و خانەقین) لە چوارچێوەی بۆردی ناوەندی حکومەت و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان و زانکۆکانی یەکێتی دەستبەکاربووە، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجی ئەم هەنگاوە بەهێزکردنی تیمی یەکێتییە لە ئیدارە و حوکمڕانیدا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم بۆردە تاکە دامەزراوەی رەسمییە کە ئەرکی رێکخستنی یەکانی نێوان حزب و حکومەت و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان و زانکۆکان دەبێت، هاوکات چاودێری و هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ کوالێتی ئەدای ئەو کەسانە دەکات کە لە پۆستە حکومییەکان، پەرلەمان و زانکۆکاندا بەرپرسیارێتییان هەیە.

یەکێکی دیکە لە دەسەڵاتەکانی ئەم بۆردە بریتییە لە ئەنجامدانی گۆڕانکاریی پێویست لە پۆستەکاندا دوای راوێژ لەگەڵ لایەنە دارەکان، بە مەبەستی خزمەتکردنی باشتری هاوڵاتیان.

د. ئەحمەد کەرکوکی جەختی لەوە کردەوە، کە رەخنە و پێشنیارەکانی کۆمەڵانی خەڵک دەبێتە بنەمای بۆ هەڵسەنگاندنی هەر کەسێک کە لەسەر لیستی یەکێتی بەرپرسیارێتی وەرگرتبێت، و کار بۆ ئەوە دەکرێت ئەدای تیمی حزبەکەیان لە حکومەت و دامەزراوەکاندا بەهێزتر بکرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 70 Today: 1,510 📊 Click Here